هاوخەمییەکان بۆ کۆچى دوایى باوکى د.رێواز فایەق
کوردستان 12:24 PM - 2025-12-03
PUKMEDIA
وێنەیەکى فایەق حسێن باوکى د.رێواز فایەق
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ى12ى2025، " فایەق
حسێن"، باوکى د.رێواز فایەق ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان
و سەرۆکى خولى پێشووى پەرلەمانى کوردستان کۆچى دوایى کرد، بەوهۆیەوە چەندین
پرسەنامە ئاڕاستەى د.رێواز فایەق دەکرێت.
دەقی پرسەنامەکان:
سهرۆك بافڵ پرسهنامهیهك ئاڕاستهی د.رێواز فایهق دهكات
بەڕێز د. رێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (فایەق حسێن) باوکی
بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمەتان پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و
بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
لە خوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات،
سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پرسەنامەیەک ئاڕاستەى د.رێواز فایەق دەکات
خوشکی بەڕێزم د. رێواز فایق
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (فایق حسێن) باوکی بەڕێزتانم بیست،
دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان
ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو
لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی د.رێواز فایەق دەکات
هەڤاڵ دکتۆر رێواز فایەق
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بۆ کۆچی دوایی باوکی بەرێزتان کاک فایەق حسێن
، لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی خۆتان
و گشت کەسوکار و خانەوادەکەتان دەکەین.
لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی
بەرین شاد بکات و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.
اناللە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پرسەنامەی خانمی یەکەمی عیراق:
بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی فایەق حسێن، زۆر غەمباربووم.
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی لەدکتۆرە رێواز و خێزان و کەسوکارەکەی ئەکەم، هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی د.رێواز فایەق
خوشکی بەڕێزم دکتۆرە رێواز فایەق
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان .
زۆر بە داخ و خەمەوە ؛ هەواڵی کۆچی دوای باوکی بەڕێزتان کاک ( فایەق حسێن )ـم پێگەیشت .!
رۆڵ و خەبات و تێکۆشانی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان لە بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلەکەمان دیار و بەرچاوە ؛ بۆ ئەم کۆستە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوەو کەس و کار و خزمان دەکەم ؛ لە دڵەوە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین .
داواکارم لە خوای میهرەبان رۆحی کۆچکردوو شاد بێت سەبوری و دڵنەوایش بە هەموو لایەک ببەخشێت .
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دوو پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بەسەردەکەنەوە
03:24 PM - 2026-06-05 -
رۆژی جیهانیی ژینگە بەرز رادەگیرێت
10:18 AM - 2026-06-05 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 3 ملیار دینارە
08:55 AM - 2026-06-05 -
ڤاكسینی رووسی و هیوایەك بۆ نەخۆشی شێرپەنجە
09:47 PM - 2026-06-04
ئەمانەش ببینە
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: رێككهوتن لهسهر مووچهی ههرێم كراوه
11:55 AM - 2026-06-06
ئەمڕۆ کۆڕبەندى دێڵفى لە سلێمانى بەڕێوەدەچێت
09:22 AM - 2026-06-06
80 ملیۆن دۆلار بۆ دوو پرۆژەی سلێمانی و دهۆک خەرجدەکرێت
08:43 PM - 2026-06-05
بەڕێوەبەری کۆڕبەندی دێلفی: سلێمانی بۆ ئێمە زۆر گرنگەو سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکەین
12:34 PM - 2026-06-05
زۆرترین خوێنراو
-
دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی دەستیپێکرد
کوردستان 01:38 PM - 2026-06-06 -
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: رێككهوتن لهسهر مووچهی ههرێم كراوه
کوردستان 11:55 AM - 2026-06-06 -
ئەمڕۆ کۆڕبەندى دێڵفى لە سلێمانى بەڕێوەدەچێت
کوردستان 09:22 AM - 2026-06-06 -
80 ملیۆن دۆلار بۆ دوو پرۆژەی سلێمانی و دهۆک خەرجدەکرێت
کوردستان 08:43 PM - 2026-06-05 -
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دوو پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بەسەردەکەنەوە
ی ن ک 03:24 PM - 2026-06-05 -
بەڕێوەبەری کۆڕبەندی دێلفی: سلێمانی بۆ ئێمە زۆر گرنگەو سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکەین
کوردستان 12:34 PM - 2026-06-05 -
بۆ دەربازبوون لە قەیرانی هورمز، عیراق پەنا بۆ هەرێم و سووریا دەبات
عیراق 12:05 PM - 2026-06-05



.png)


.jpg)
دابەزێنە

