زانكۆی سلێمانی جارێكی دیكە دەبێتەوە بە یەكەمی عیراق
کوردستان 10:49 AM - 2025-10-09
PUKMEDIA
كۆنگرەی رۆژنامەوانی د. كۆسار محەمەد عەلی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی
زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەك پلەی یەكەمی لە سەر ئاستی هەموو زانكۆكانی عیراق بەدەستبهێنا و پارێزگاری سلێمانیش پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانیی ئاڕاستەی زانكۆكە دەكات، هاوكات سەرۆكی زانكۆی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: ئەمەش دەستكەوتێكی گرنگە بۆ زانكۆكە و كوردستان.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێكدا رایدەگەیەنێت: بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی، پێشكەش بە زانكۆی سلێمانی دەكەین، كە بە كۆشش و هەوڵ و هیممەتی جەسورانەو مكوڕانەی زانستییانەی بەردەوامیان، توانیان بۆ ساڵی دووەم؛ پلەی یەكەم لە سەر ئاستی هەموو زانكۆكانی عیراقی فیدراڵ بەدەستبهێنن.
هاوكات د. كۆسار محەمەد عەلی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عیراق پلەی یەكەمی زانكۆكانی بەدەستهێنا، ئەمەش بەپێی زیزبەندی دامەزروەی (تایمز-Times Higher Education)ـی بەریتانی، چوونە ناو ئەو ریزبەندییەوە زۆر گرانە و ئەمساڵ 3 هەزار و 181 زانكۆ داوای بەشداریان كردووە و تەنها 2 هەزار و 191 زانكۆ پێوەرەكانیان تێپەڕاندووە و توانیویانە بەشداربن، كە زانكۆی سلێمانی یەكێكە لەو زانكۆ بەشداربووانە، ئەمەش شانازییەكی گەورەیە بۆ زانكۆكەمان كە سەرەڕای بوونی ئەو هەموو قەیرانە توانی ئەو پلەیە بەدەستبهێنێت.
ئاماژەی بەوەشدا: لە ریزبەندی هەمان دەزگادا، زانكۆی سلێمانی هاتووەتە پلەی نیوان 1000 بۆ 1200ی زانكۆكانی جیهان، ئەمەش دەستكەوتێكی گرنگە بۆ زانكۆی سلێمانی و هەموو هەرێمی كوردستان، ساڵی پاریش بۆ یەكەمجار زانكۆی سلێمانی وەك زانكۆیەكی كوردستان بوو بە یەكەم زانكۆی عیراق و بەڵێنماندا لەپلەی یەكەمدابمێنینەوە.
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: لە سەرانسەری عیراقدا، تەنها 25 زانكۆ، لەبەرئەوەی مەرجەكانی شیاوبوونیان تێدایە، ریزبەندییان بۆ كراوە، زانكۆ بەشداربووەكانی تر، كە ژمارەیان 65 زانكۆیە ریزبەندییان بۆ نەكراوە و تەنها بە “Reporter” ناسێندراون.
ئەمەش لە كاتێكدا، ساڵی پار بەپێی ریزبەندی دامەزراوەی (تایمز-Times Higher Education)ـی بەریتانی، زانكۆی سلێمانی لە ریزبەندی یەكەمدا هات لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و عیراق.
ریزبەندیی زانكۆكانی جیهان پشت بە 18 پێوەر دەبەستێت و پێوەرەكانیش بۆ 5 بواری سەرەكی دابەش دەبن، كە بریتین لە:
Teaching (ژینگەی فێربوون)
ڕێژەی خوێندكارانی دكتۆرا بەبەراورد بە بەكالۆریۆس
ڕێژەی مامۆستایانی هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا
داهاتی زانكۆ
ڕێژەی خوێندكاران بەبەراورد بە مامۆستایان
ناوبانگ لە وانەوتنەوەدا (لەڕێی ڕاپرسییەوە وەردەگیرێت)
Research Environment (ژینگەی توێژینەوە)
ژمارەی توێژینەوە
پارەی تەرخانكراو بۆ توێژینەوە
ناوبانگی توێژینەوە (لەڕێی ڕاپرسییەوە وەردەگیرێت)
Research Quality (كوالیتیی توێژینەوە)
كاریگەریی ئاماژەپێدان
بەهێزیی توێژینەوە
ئاستبەرزیی توێژینەوە
كاریگەریی توێژینەوە
Industry (گواستنەوەی زانیاری)
بەڵگەنامەی مافی خاوەندارێتی
بەخشینی دارایی بۆ توێژینەوە
International Outlook (بەنێودەوڵەتیبوون)
توێژینەوەی هاوبەشی نێودەوڵەتی
ستافی وانەبێژی نێودەوڵەتی
خوێندكارانی نێودەوڵەتی
ژمارەی ئەو خوێندكارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن
دامەزراوەی تایمزی بەریتانی، شانبەشانی دامەزراوەی شانگەهای و دامەزراوەی كواكەرێلی سیمۆندس، یەكێكە لە سێ سەرەكیترین ئەو دامەزراوانەی لە سەر ئاستی جیهان چەندین ڕیزبەندیی جیاجیا بۆ زانكۆكان دەكات گرنگترینیشیان (ڕیزبەندیی زانكۆكانی جیهان)ـە، كە یەكێكە لە بەناوبانگترین و گشتگیرترین ڕیزبەندییەكان و لە هەڵسەنگاندنی زانكۆكاندا پشت بە چەندین پیوەری جیاجیا دەبەستێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانى عیراق سەرۆکی دەستەی نیشتمانى وەبەرهێنانی لە پۆستەکەی دوورخستەوە
05:53 PM - 2026-07-09 -
دیالە.. دزینی کەرەستەی کارەبا بە بەهای زیاتر لە 2 ملیار دینار ئاشکرا کرا
04:09 PM - 2026-07-09 -
بەهەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی بڕیاری داخستنی خوێندنگە كوردییەكانی خانەقین رادەگیرێت
02:32 PM - 2026-07-09 -
سەیفوڵا عەلی: بەسەرکردنەوەی تێکۆشەران کارێکی پڕ لەوەفادارییە
12:25 PM - 2026-07-09
ئەمانەش ببینە
شەش پەرلەمانتارى نوێى عیراق سوێندى دەستووریان خوارد
06:25 PM - 2026-07-09
دواخستنی پێكهێنانی حكومهت ههرێم بهرهو كوێ دهبات ؟
03:00 PM - 2026-07-09
مووچەی هەرێم لەنێوان نەبوونی پارەی كاش و نەناردنی داهاتدا پەكخراوە
02:07 PM - 2026-07-09
ئەمریکا و ئێران خەریکە دەگەڕێنەوە بۆ خاڵی سفر
11:21 AM - 2026-07-09
زۆرترین خوێنراو
-
سەیفوڵا عەلی: بەسەرکردنەوەی تێکۆشەران کارێکی پڕ لەوەفادارییە
کوردستان 12:25 PM - 2026-07-09 -
خۆسەپاندن ل بـن سیبەرا یاسا و شەرعیەتێ!
بیروڕا 12:08 PM - 2026-07-09 -
ئەمریکا و ئێران خەریکە دەگەڕێنەوە بۆ خاڵی سفر
جیهان 11:21 AM - 2026-07-09 -
چیرۆکێک بۆ هەموو نەتەوەکان
بیروڕا 11:14 AM - 2026-07-09 -
بلومبێرگ: هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بەتەواوی پەکیکەوتووە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-09 -
عیماد ئەحمەد بۆ نێچیرڤان بارزانی: خەڵاتی راستەقینەت متمانەیە لە دڵی خەڵکدا
کوردستان 10:15 AM - 2026-07-09 -
کەشناسی.. لەسبەینێوە شەپۆلی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-09 -
قوباد تاڵەبانی بۆ نێچیرڤان بارزانی: بەڕێزتان بۆ کوردستان و عیراق و ناوچەکە پێویستن
کوردستان 10:27 PM - 2026-07-08







دابەزێنە

