د. نەرمین مەعروف: هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نافەوتێت
کوردستان 12:57 PM - 2025-10-01
PUKMEDIA
د. نەرمین مەعرەف
حکومەتی عیراق سێ مووچەی ئەمساڵی هەرێم قەرزدارە کە بەنزیکەیی سێ ترلیۆن
دینار دەکات و ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت: بەپێی رێککەوتنەکە هیچ مووچەیەکی
ئەمساڵ نافەوتێت.
پێویستە مووچە بەبێ کەم و کوڕی بنێردرێت
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: بەپێی
رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی
فیدڕاڵی پێویستە حکومەتی عیراق مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ و دواتریش تا کۆتایی ساڵ بۆ هەرێم بنێرێت بەبێ
هیچ کەم و کوڕییەک.
خولی شەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بودجە پەسەند دەکات
ئاماژەی بەوەشدا: هەتا پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2026 لە پەرلەمانەوە پەسەند
دەکرێت کە بێگومان دەکەوێتە خولی داهاتووی ئەنجومەنەکە پێویستە حکومەتی عیراق
پابەندە داراییەکانی بۆ هەرێم بنێرێت کە پێدەچێت مووچەی چەند مانگێکی ساڵی 2026یش بەهەمان
میکانیزمی رێککەوتنەکەی ئێستا خەرج بکرێت.
ئەگەر ئەو برە پارەیەی کە بۆ مووچەی ئەم مانگەی هەرێم نێردراوە کە برەکەی (956،928،٠٠٠،٠٠٠) نۆ
سەدو پەنجاو شەش ملیار و نۆ سەد و بیست و هەشت ملیۆن دینارە بۆ ئەو سێ مانگەی دیکەش بخەمڵێنین پێویستە حکومەتی عیراق بڕی (2،870،784،000،000)
دوو ترلیۆن و هەشت سەد و حەفتا ملیار و حەوت سەد و هەشتا و چوار ملیۆن دینار بۆ
هەرێم بنێرێت، ئەوکاتە مووچە خۆرانی هەرێم و
عیراق لە وەرگرتنی مووچەکانیان هاوتا دەبنەوە.
نابێت هیچ مووچەیەک بفەوتێت
د. نەرمین مەعروف لە لێدوانە تایبەتەکەیدا بۆ PUKMEDIA باسی
لەوەشکرد: بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەردوو حکومەتدا هەیە نابێت هیچ مووچەیەکی
مووچەخۆرانی هەرێم لەم ساڵدا بفەوتێت، بەڵام میکانیزمی خەرجکردنی تا ئێستا دیار
نییە.
هەرچەندە مووچە خۆرانی عیراق لەچەند رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی تشرینی
یەکەم وەردەگرن، بەڵام مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی تەمووز وەردەگرن، بەم پێیەش
مووچەخۆرانی هەرێم سێ مووچە لەدوای مووچەخۆرانی عیراقەوەن.
لە ئێستادا لیستی مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلولی ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی
دارایی هەرێمەوە نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی عیراق بەمەبەستی وردبینی کردن و
لەگەڵ پەسەندکردنی لیستەکە و بڕیاری ناردنی مووجەی ئەو مانگانە پیویستە وەزارەتی
دارایی هەرێم بڕی 120 ملیار دیناری مانگانە بۆ عیراق بنێرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
له ساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمرکەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
10:48 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
کێ بازاڕی پڕوپاگەندە لە کاتی قەیرانەکاندا گەرم دەکات؟
12:19 PM - 2026-07-20
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
10:44 AM - 2026-07-20
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
10:25 AM - 2026-07-20
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
عیراق 02:48 PM - 2026-07-19 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی د. محەمەد خۆشناو دەکات
پرسەنامە 02:47 PM - 2026-07-19 -
بافڵ تاڵەبانـی ، هەڵوێستێک بەباڵای نیشتمان
بیروڕا 02:21 PM - 2026-07-19 -
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 -
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

