PUKMEDIA ناوی سه‌رۆك لیست و ژماره‌ی كاندیده‌كانی یه‌كێتی بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 04:33 PM - 2025-06-26
PUKMEDIA
لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناوی سه‌رۆكی لیست و كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كرد و نزیكه‌ی 200 كاندیدی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی ، دهۆك، كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، دیاله، سه‌لاحه‌دین و به‌غدا هه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA كه له سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی وه‌ریگرتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ی 6ی 2025، یه‌كێتی ناوی سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێشكه‌ش به كۆمسیۆن كرد، كه‌له هه‌شت پارێزگای عیراق كاندیدی هه‌یه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پارێزگای هه‌ولێر 30 كاندید، له پارێزگای سلێمانی 36 كاندید، له پارێزگای دهۆك 10 كاندید، له پارێزگای كه‌ركوك 24 كاندید، له پارێزگای نه‌ینه‌وا 62 كاندید، له‌پارێزگای دیاله 28 كاندید، له‌پارێزگای سه‌لاحه‌دین یه‌ك كاندید و له‌شاری به‌غداش یه‌ك كاندیدی هه‌یه، كه به‌تێكڕ‌ای 192 كاندیدی له پارێزگاكان هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند:" له پارێزگای هه‌ولێر هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی لیسته، له پارێزگای سلێمانی د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید سه‌رۆكی لیسته، له‌پارێزگای دهۆك ئیمان ئامێدی سه‌رۆكی لیسته، له‌پارێزگای كه‌ركوك رێبوار ته‌ها سه‌رۆكی لیسته، له پارێزگا نه‌ینه‌وا-ش شێخ عامر مرعز ئه‌لحه‌دیدی سه‌رۆك لیسته".
به‌پێی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، كه رۆژی 25ی6ی2025 ده‌رچووه‌و كۆپییه‌كی ده‌ست PUKMEDIA كه‌وتووه، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بڕ‌یاریداوه كاتی پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كان درێژنه‌كاته‌وه و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26-6-2025 كۆتا كات بێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، رۆژی 9ی4ی2025 له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا، رۆژی 11ی11ی2025ی وه‌ك رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دیاریكرد‌و كۆمسیۆنیش به‌رده‌وامه له‌ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وه‌فدێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری هونه‌رمه‌ند كاوه ئه‌حمه‌د میرزا بهسهردهكاتەوە
03:50 PM - 2026-07-21 -
دیوانی چاودێری دارایی بەراپۆرتێکی حەوت هەزار لاپەڕەیی باس لەخەرجی 2025 دەکات
02:19 PM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
وەزیری تەندروستی: نزیکەی 90%ـی دەرمانەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بەردەستن
02:31 PM - 2026-07-21
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
10:42 AM - 2026-07-21
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک مام جەلال گوڵێک نەبوو؛ باخچەیەک بوو
بیروڕا 09:39 AM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
کوردستان 10:02 PM - 2026-07-20 -
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
کوردستان 09:35 PM - 2026-07-20 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
کوردستان 07:46 PM - 2026-07-20 -
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
کوردستان 06:32 PM - 2026-07-20 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 04:20 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
ی ن ک 03:02 PM - 2026-07-20




.jpg)

.jpg)
دابەزێنە

