لەهەفتە یادی ئەنفالی گەرمیان و چەمچەماڵدا چەند چالاكییەك بەڕێوەدەچێت
کوردستان 02:07 PM - 2025-03-28
PUKMEDIA
مۆنیومێنتی ئەنفال لەچەمچەماڵ
ئەمساڵ پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی جینۆساید بەهاوكاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لەمۆنیومێنتی ئەنفال لەچەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت و تێیدا ژمارەیەك فیلم نمایشدەكرێن كە لەسەر مەرگەساتی ئەنفال بەرهەمهێنراون.
رەمك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "فێستیڤاڵەكە بەهاوكاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال و بەچاودێری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێم بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لەدەرهێنەرو سینەماكاران دەكەین كە هەر بەرهەمێكی فیلمیان تایبەت بەجینۆساید یان مەرگەساتی ئەنفال هەیە بۆمان بنێرن".
راشیگەیاند: "تەواوی ئەو فیلمانەی لەكوردستان و عیراق و دەرەوەی وڵات لەسەر جینۆساید و مەرگەساتی ئەنفال بەرهەمهێنراون بەشداریپێدەكرێن و مەرجەكانیش بریتین لە، بەرهەمەكە هی ساڵانی 2020 بۆ 2025 بن و لە 40 دەقیقە زیاتر نەبن و چیرۆكی فیلمەكانیش لەچوارچێوەی مەرگەساتی ئەنفال و جینۆساید دابن".
رۆژی 14/4 یادی مەرگەساتی ئەنفالە كە ساڵێك لەگەرمیان و ساڵێك لە چەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت، هەرچەندە ئەمساڵ یادەكە لە كەلارە، بەڵام بەهۆی بوونی مۆنیومێنتی ئەنفال لەچەمچەماڵ ئەمساڵ بەشێك لەیادەكە لەچەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 04:20 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
ی ن ک 03:02 PM - 2026-07-20 -
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
کوردستان 02:20 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
کوردستان 01:42 PM - 2026-07-20 -
میدیای نوێ بۆ حزبی دێرین
بیروڕا 01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

