مەكتەبی سیاسی: مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەران ویستێكی مەدەنی دادپەروەرانەیە
ی ن ک 07:21 PM - 2025-02-03
PUKMEDIA
لۆگۆی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
مەكتەبی سیاسی یەكێتی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند:"یەكێتی نیشتمانیی كوردستان پێی وایە مانگرتن و چالاكی جۆراوجۆری مەدەنی مامۆستایان و فەرمانبەران لەسلێمانی، لە پێناو مووچە و قووتی منداڵەكانیان و دڵنیایی وەرگرتن لەو بارەیەوە ویستێكی مەدەنی دادپەروەرانەیە، چونكە دیاردەی دواكەوتن و دواخستنی مووچە هیچ بیانوویەك هەڵناگرێت".
راشیدەگەیەنێت: "یەكێتی شانازیی بەم فەزا ئازادییە شایانەی لە دەڤەرەكە هەیە دەكات و تەئكید لەخەباتی مەدەنی و داخوازی مامۆستایان دەكاتەوە".
دەقی پەیامەكە:
راگەیەندراوێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانێكی ڕاستوڕەوانی هەموو داخوازییەكی رەوای مامۆستایان و هەموو چین و توێژێكی كوردستانە كە داكۆكی لە مووچە و گوزەرانی شەرافەتمەندانە و سەربەرزانەی خۆیان دەكەن. هەر لەم چوارچێوەیەشدا سەرۆك بافل جەلال تاڵەبانی كۆتایی بە سەفەرەكەی لە ئەمەریكا هێنا بۆ ئەوەی لە نزیكەوە گوشار بخاتە سەر حكومەتی هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەری یەكجارەكی ئەم ئیستحقاقەی هاوڵاتیان بكات .
وەك یەكێتی نیشتمانیی كوردستان پێمان وایە مانگرتن و چالاكی جۆراوجۆری مەدەنی مامۆستایان و فەرمانبەران لە پارێزگای سلێمانیی ، لە پێناو مووچە و قووتی منداڵەكانیان و دڵنیایی وەرگرتن لەو بارەیەوە ویستێكی مەدەنی دادپەروەرانەیە ، چونكە دیاردەی دواكەوتن و دواخستنی مووچە هیچ بیانوویەك هەڵناگرێت. بەتایبەتی كە بڕیارەكانی دادگای ئیتحادی لە سەر ئیستحقاقی مووچە روون و ئاشكران و پێویستە ئەم ئیلتیزامە هاوبەشەی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕالی دوور لە دەست شكاندنەوەی سیاسیی جێبەجێبكرێت.
یەكێتیی وێرای داكۆكی لەم داخوازییە مەدەنیانە و پشتیوانی و شانازیی بەم فەزا ئازادییە شایانەی لە دەڤەرەكە هەیە تەئكید دەكاتەوە خەباتی مەدەنی و داخوازی مامۆستایان داخوازییەكی سەرتاسەری كوردستانی و عێراقییە و پێویستە چارەسەرییەكەشی سەرتاسەری بێت و دەربەستییەكی هاوبەشی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقی بە دواوە بێت . هەرگیز رەوا نییە كۆمەڵانی خەڵك لە دڵەڕاوكێی هاتن و نەهاتنی ئیستحقاقێكی هاوڵاتێتی ئاساییەدا بە بارمتە وەربگیرێن.
پێویستە ئەم كێشە لە خوتوخۆڕایی درێژبۆوە بە یەكجاری و لە ڕیشەوە چارەسەر بكرێت.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
٣-٢-٢٠٢٥
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دیوانی چاودێری دارایی بەراپۆرتێکی حەوت هەزار لاپەڕەیی باس لەخەرجی 2025 دەکات
02:19 PM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 04:20 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
ی ن ک 03:02 PM - 2026-07-20 -
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
کوردستان 02:20 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
کوردستان 01:42 PM - 2026-07-20 -
میدیای نوێ بۆ حزبی دێرین
بیروڕا 01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

