لیژنەی هاوبەشی یەکێتی و پارتی کۆدەبێتەوە
کوردستان 11:27 AM - 2025-01-28
ئەرشیف
لیژنەی هاوبەشی یەکێتی و پارتی
بڕیارە سبەینێ ٢٩-١-٢٠٢٥ جارێکی دیکە لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئامادەکردنی رەشنوسێک لەبارەی
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لەبارەی کۆبوونەوەکانی لیژنەکە بە وێبسایتی رەسمیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:" گفتوگۆی لایەنە تەکنیکییەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی
کوردستان لەنیوان یەکێتی و پارتی بەردەوامی هەیە و سبەینێ جارێکی دیکە لیژنە
هاوبەشەکەی هەردوولا کۆدەبنەوە".
"لیژنە هاوبەشەکە ئەرکیانە رەشنوسێک لەبارەی چۆنێتی حکومەتی
داهاتووی هەرێم ئامادە بکەن، کە لەئێستادا بەشێکی زۆری کارەکانیان تەواو بووە و
پاشان رەشنوسی کۆتایی گفتوگۆکاکانی لیژنەکە دەخریتە بەردەم هەردوو وەفدی باڵای
یەکیتی و پارتی بۆ بڕیاردان لەسەری"، سەرچاوەکە وایوت.
پێشتریش سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" له‌ئێستادا له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا باس له‌هیچ پۆستێك نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی ده‌وترێت و باس له دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كرێت پڕوپاگه‌نده‌یه،
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حكومه‌ت رێكنه‌كه‌وین یه‌كێتی پۆستی بۆچییه".
وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردبوو :"پێشتر كێشه‌مان هه‌بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر
نه‌كه‌ین، ئه‌وه هه‌مان كێشه له‌داهاتوودا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، بۆیه یه‌كێتی
ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه ئێمه ئیش بۆ خه‌ڵك نادۆزینه‌وه، به‌ڵكو خه‌ڵك بۆ ئیش دهدۆزینهوهو
دوای دیاریكردنی پۆسته‌كان ئه‌و كات كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو داده‌نێین".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا چوار جاری دیکە لیژنە هاوبەشەکەی
یەکێتی و پارتی لەسەر هەمان پرس کۆبوونەتەوە و تاوتوێی پرسی پێکهێنانی حکومەتی
داهاتووی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
10:48 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
12:19 PM - 2026-07-20
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
10:44 AM - 2026-07-20
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
10:25 AM - 2026-07-20
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
عیراق 02:48 PM - 2026-07-19 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی د. محەمەد خۆشناو دەکات
پرسەنامە 02:47 PM - 2026-07-19 -
بافڵ تاڵەبانـی ، هەڵوێستێک بەباڵای نیشتمان
بیروڕا 02:21 PM - 2026-07-19 -
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 -
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

