riklam

PUKMEDIA پیرۆزبایی بەدەستهێنانی سێ خەڵاتی نێودەوڵەتی لە كەناڵ8 دەكات

کوردستان 11:34 PM - 2024-11-30
وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA، كەناڵ8 PUKMEDIA

وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA، كەناڵ8

وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كەناڵ8 دەكات، بەبۆنەی بەدەستهێنانی سێ خەڵاتی نێودەوڵەتییەوەو رایدەگەیەنێت: "ئەم شانازی و سەركەوتنە بۆ راگەیاندنی كوردستانی بەر كەناڵ 8 كەوت و ئەو رێچكە میدیاییەی پیادەی دەكات لەئاست میدیا جیهانی و ناسراوە نێودەوڵەتییەكاندایەو بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتانە شاهیدی ئەوەن كە كەناڵەكەتان، گرفتاری لادانی میدیایی نەبووەو لە هەرێم بەم فۆرم و رێچكەیە، یەكەمە".
 

دەقی پەیامەكە:

 
بەڕێزان بەڕێوەبەر و دەستەی بەڕێوەبردنی كەناڵ8 ی ئازیز
بەڕێزان رۆژنامەنوس و تەواوی ماندونەناسانی كەناڵ 8


 بەبۆنەی بەدەستهێنانی سێ خەڵاتی نێودەوڵەتی لەلایەن دامەزراوەكانی "نیكس و ئایز & ئییەرز" جوانترین پیرۆزبایی لە كەناڵ 8 دەكەین، كە توانیتان بەكاركردنی پڕۆفیشناڵی و ئاكار و بنەما راستەقینەكانی میدیایی جێگەیەكی شایستە بۆ خۆتان بكەنەوە، ئەم شانازی و سەركەوتنە بۆ راگەیاندنی كوردستانی بەر كەناڵ 8 كەوت، هاوكات ئەو رێچكە میدیاییەی پیادەی دەكەن لە ئاست میدیا جیهانی و ناسراوە نێودەوڵەتییەكاندایە.

ئەمڕۆ راگەیاندن بەگشتی و هەرێم و عیراق بەتایبەتی گرفتاری لایەنداری و چەواشەكاری و دوركەوتنە لە ئەركی راستگۆیی و پیشەییبوون بوون، بۆیە بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتانە بۆ كەناڵ 8 شاهیدی ئەوەن كە كەناڵەكەتان، گرفتاری ئەو دەردو لادانە میدیاییە نەبوون.

لە هەرێم كەناڵی زۆر هەن، بەڵام لەنمونەی كەناڵ هەشت، بەم فۆڕم و رێچكەیە، یەكەمن. 

بەهیواین، كەناڵ8 بەوپەڕی متمانەوە بەرپرسیارێتییە قورسەكە لە ئەستۆ بگرێت، هەمیشە سەرچاوە راستەقینەكەی زانین و گەیاندنی راستییەكان بن. 

وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket