سەعدی پیرە: سەرژمێری پرسێکی نەتەوەییە و حزبیی نییە
کوردستان 10:27 AM - 2024-11-13
ئاژانسەکان
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەعدی ئەحمەد پیرە رایدەگەیەنێت:" داوا لە هەموو هاووڵاتیانی ناوچە کێشە لەسەرەکان دەکەم لە رۆژی ١٨ و ١٩ی ئەم مانگەوە بگەڕێنەوە ناوچە رەسەنەکانی خۆیان و بەشداری سەرژمێری بکەن، پاشەڕۆژی ناوچە کێشە لەسەرەکان نەدەنە دەست قەدەر، دڵنیاشتان دەکەمەوە سەرژمێری پەیوەندی بە هیچ حزب و لایەنێکەوە نییە".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لەچەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەی سەرژمێری لەهەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، سەرەڕای ئەوەی پێمان وابووە سەرژمێری دوای جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ سەرژمێرییەکی بێگەرد دەبێت ، بەڵام داوا لە هەموو هاووڵاتیانی ناوچە کێشە لەسەرەکان دەکەم لە رۆژی ١٨ و ١٩ی ئەم مانگەوە بگەڕێنەوە ناوچە رەسەنەکانی خۆیان و بەشداری سەرژمێری بکەن، پاشەڕۆژی ناوچە کێشە لەسەرەکان نەدەنە دەست قەدەر، دڵنیاشتان دەکەمەوە سەرژمێری پەیوەندی بە هیچ حزب و لایەنێکەوە نییە".
هەر لە کۆنگرەکەدا وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد:"سەرژمێری لە ٢٠ ی مانگ لەو ناوچە کێشەلەسەرانەی ماددەی ١٤٠ دەیانگرێتەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام بڕیارێک هەیە تاوەکو بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو کەسانە نەکرێت کە تۆمارکراون ئایا دانیشتوانی رەسەنی ناوچەکەن یان نا رێژەکەی بڵاوناکرێتەوە، هاوکات سەرژمێری بابەتێکی نەتەوەیی و نیشتمانیی و گشتگیرە و ئەوەی بە ئاگر و ئاسن نەتوانرا بکرێت، ئەمڕؤ بە پرۆسەیەکی دیموکراسی ئەنجام دەدرێت".
پیرە:قەرەبووی خەڵک بکەینەوە
سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و ئەنجامەکان لەهەرێمی کوردستان سەعدی پیرە وتی:" پێویستە بە زووترین کات حکومەت پێکبهێنرێت بزانین چ گۆڕانکارییەک دەکەین لەکابینەی داهاتوودا چۆن خزمەتی خەڵک بکەین و کەموکوڕییەکانی رابردوویان بۆ قەرەبوو بکەینەوە، خۆشحاڵین بەشداریکردنی ئەمجارەی دەنگدەران لە هەڵبژاردن رێژەی پێوانەیی تێپەڕاند، بەجۆرێک سەرەڕای گلەیی و کەموکوڕییەکان هاووڵاتیان جارێکی دیکە متمانەیان بەخشییەوە بەلایەنەکان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
10:48 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
12:19 PM - 2026-07-20
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
10:44 AM - 2026-07-20
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
10:25 AM - 2026-07-20
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
عیراق 02:48 PM - 2026-07-19 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی د. محەمەد خۆشناو دەکات
پرسەنامە 02:47 PM - 2026-07-19 -
بافڵ تاڵەبانـی ، هەڵوێستێک بەباڵای نیشتمان
بیروڕا 02:21 PM - 2026-07-19 -
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 -
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

