سەعدی پیرە: یەکێتی هەمیشە دەرگای گفتوگۆی کراوەیە
کوردستان 10:36 PM - 2024-10-30
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت: "دەنگ و کورسیمان لە هەڵبژاردن زیادی
کرد، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی دەنگیان داوە و چاوەڕێن حکومەتێکی خزمەتگوزار پێکبهێندرێت،
یەکێتیش وەک مەبدەئێکی جێگیر دەرگای گفتوگۆی کراوەیە"، سەبارەت بە تەوتینیش
وتی: " بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەوەیە کە لەڕێگای بانکە حکومییەکانەوە خەڵکی
مووچە وەربگرێت".
"دەنگ و کورسیمان زیادیکرد"
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی
بەشداریکردنی لە بەرنامەی پانۆرامای کەناڵی کوردسات دا رایگەیاند: "سەرۆک بافڵ
لە دیداری مێری دا ئاماژەی بە دوو شتی گرنگدا، یەکێک لەوانە زیادبوونی رێژەی
دەنگدەران بوو، چوونکە هاووڵاتیان لە دەنگدان بێزاربوون، ئەوەی دیکەشیان ئەوەبوو
کە وتبومان بە هاوڵاتیان کە دەنگ و کورسیمان زیاد دەکات و هەر واشبوو"، "ئەوانەی
کە لەکاتی بانگەشەدا وتومانە بەرنامەی یەکێتییە و پێمانوایە هاووڵاتیان شایستەی
ئیدارەدانی باشترن و نابێت دامەزراندن و کارپێدان لەسەر ئەساسی ئەوە نەبێت کە چ
ناسنامەیەکیان لەگیرفاندایە، هەروەها هاووڵاتیان سزا نەدرێن بەناوی پاشەکەوت، چونکە
ئێمە خاوەنی میللەتێکین کە هەمووکات سەربەرزبووە و شایەنی باشترین خزمەتگوزارین".
"دەرگای گفتوگۆمان کراوەیە"
وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەدا: "دەرگامان بۆ گفتوگۆ کراوەیە، ئێمە دەمانەوێت
لە حکومەتی داهاتوودا شەریکبین و حکومەتیش هەڵەکاتی رابردوو چارەسەربکات، ناکرێت
لایەنێک پێداگری بکات لەسەر ئەوەی کە حکومەت هیچ کێشەیەکی نەبووە و خەڵکی بوختانی
بۆدەکەن، دەبێت پێکەوە دابنیشین و چارەسەری کێشەکان بکەینو حکومەت و پەرلەمانێکی
کارا دروست بکرین"، "پارتی نەرمی نیشانداوە و یەکێتیش مەبدەئێکی جێگیر
دەرگای گفتوگۆی بە کراوەیی هێشتووەتەوە، دەمانەوێت لەگەڵ پارتی پێکەوە حکومەت
پێکبهێنین هاوبەشبین لە ئەرک و مافدا".
"خەڵک بەشێوەی کارکردنی رابردووی حکومەت رازی نییە، ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیان
دەنگیانداوە و چاوەڕێن حکومەت پێکبهێندرێت، ناکرێت حکومەتێک دروست بکەین لە
چوارچێوەی عیراقی فیدراڵدابێت بەڵام لەگەڵ عیراق پەیوەندییەکەی باش نەبێت"، سەعدی
ئەحمەد پیرە وای وت.
بۆچی شۆڕشمان کردووە؟
سەعدی پیرە رایگەیاند: "ئەوە قسەیەکی بێ مانایە کە دەوترێت بۆ مووچە
شۆڕشمان نەکردووە، بەڵکو بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک شۆڕشمان کردووە، بۆئەوەی خەڵکی سواڵ نەکات
و نەخۆش نەکەوێت، منداڵەکانمان هەلی خوێندیان هەبێت، ئەگەر ئەمانە نەبێت ئەی شۆڕشمان
بۆچی کردووە؟".
"یەکێتی لە ساڵی ٢٠٠٩ـەوە دەنگی بەرەوخوارەوە بووە، بەڵام هاوسەنگی
هێز بەرەو راستبوونەوە دەچێت و لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو راستتر دەبێتەوە، هەروەها
دەبێت داواکانی کۆمەڵانی خەڵک کە یەکێتی نوێنەرایەتی دەکرد جێبەجێ بکرێن، لە
دانوستاندنمان لەگەڵ لایەنەکان دەبێت جێگای بەڵێنەکانمان بکەینەوە"، وتەبێژی
یەکێتی وای وت.
پێکهێنانی حکومەت
سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت، وتەبێژی یەکێتی دەڵێت: "هەر کەسێک
بیەوێت بەتەنها حکومەت پێکبهێنیت تا دێگەڵە دەبێت، پێشتر وتومانە حکومەت کەموکورتی
هەیە و بەشێوەی تاکڕەوی کاری کردووە و خۆسەپێن هەبووە، ئەمە دژایەتی پارتی نییە،
ئێمە رکابەری یەکین و دوژمن نین، مەبەستمان شێوەی ئیدارەدانی حکومەتە لە هەرێمی
کوردستانە و پێمان وایە دەبیت چارەسەر بکرێت".
"کێشەی مووچە لە ململانێکان دووربخرێتەوە"
سەعدی ئەحمەد پیرە سەبارەت بە تەوتینی مووچەخۆران وتی: "کێشەی مووچە
لەگەڵ کێشەی هەرێم و بەغدا دەبێت جیابکرێتەوە، بڕیاریش درا لەرێگای بانکە
حکومییەکانەوە بە تەوتین خەڵکی مووچە وەربگرێت، ئەمەش شێوازی یاسایی خۆی هەیە و
بڕیاری دادگای فیدراڵییە، بەڵام هەژماری من هی بانکێکی کەسییە، خەڵکیش ئازادە نەیەوێت بەشداری ئەو هەژمارە بکات،
چونکە تەوتین سەلامەتترە و راستەوخۆ لە بانکەوە دێتە ناو گیرفانی خاوەنەکەی، بەڵام
لە هەژماری مندا لەوانەیە توشی مقەست بێت، هاووڵاتیش ئازادە کامیان هەڵدەبژیرێت و
نابێت زۆر لە هیچ کەسێک بکرێت".
پەیوەندی هەرێم و عیراق
سەعدی ئەحمەد پیرە سەبارەت بە
پەیوەندییەکانی هەریم و عیراق رایگەیاند: "باشترکردنی پەیوەندی ئێمە لەگەڵ
عیراق، هەرێمی کوردستان لە دنیا بەهێزدەکات، گوێڕایەڵی بۆ یاسا کارپێکراوەکان
هەرێمی کوردستان بەهێزدەکات و تەنانەت بۆ پڕۆسەی ئاشتی پارچەکانی دیکەی کوردستان
کاریگەری دەبێت، ئەمە کاتێک دەبێت کە حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان هەبێت و یەکڕیز
بین".
"لە ئاگری شەڕ و پێکدادانی ناوچەکە
خۆمان بەدووردەگرین و لایەنێک نابین تێیدا، هەوڵ دەدەین کۆتایی بهێندرێت بە شەر و
ناکۆکیەکان لە ناوچەکە، یەکێتی دەتوانێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هاوکاربێت بۆ
چارەسەرکردنی کێشەکان"، وتەبێژی یەکێتی وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
10:48 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
12:19 PM - 2026-07-20
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
10:44 AM - 2026-07-20
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
10:25 AM - 2026-07-20
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
عیراق 02:48 PM - 2026-07-19 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی د. محەمەد خۆشناو دەکات
پرسەنامە 02:47 PM - 2026-07-19 -
بافڵ تاڵەبانـی ، هەڵوێستێک بەباڵای نیشتمان
بیروڕا 02:21 PM - 2026-07-19 -
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 -
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

