وادەی دەنگدانی تایبەت درێژ ناکرێتەوە
کوردستان 04:50 PM - 2024-10-18
PUKMEDIA
دەنگدەرێکی تایبەت
رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت تاوەکو دوانیوەرۆ 70% ی تێپەڕاند و بڕیارە پرۆسەکەش سەعات 6:00ی ئێوارە کۆتاییبێت و لەلایەن کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراقەوە سیستمی دەنگدان لە هەرچوار بازنەکەی هەڵبژاردنی دەنگدانی تایبەت رابگیرێت، بەوتەی وتەبێژی کۆمسیۆن :" وادەکە درێژناکرێتەوە".
تائیستا بەرزترین رێژەی دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجەیە کە گەیشتۆیتە سەروو 96% و لەکۆی 952 کەس کە مافی دەنگدانی تایبەتیان هەیە لەهەڵەبجە، تائێستا 912 کەس دەنگی داوەو تەنها 40 کەس ماوە دەنگبدەن و بەگوێرەی زانیارییەکانی نوێنەری یەکێتی لەناوەندی دەنگدانی بورهان لە هەڵەبجە کە بە PUKMEDIA ی راگەیاند، رێژەی دەنگدان بەرزبوەتەوە بۆ 96٪ کە بەرزترین رێژەیە لەسەر ئاستی هەر چوار بازنەکەی هەرێم.
نوێنەرەکەی یەکێتی راشیگەیاند: "تەنها 40 دەنگدەری تایبەت ماوە دەنگبدەن و بەشێکیان لەو ژمارەیە کێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەبووە، پرۆسەکەش زۆر بەهێمنی و بەپێی رێنماییەکانی کۆمسیۆن بەڕێوەدەچێت و هیچ گرفتێک لە ئارادا نییە و پرۆسەکەش بەئامادەبونی نوێنەری لایەنە سیاسی و رێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان بەڕێوەدەچێت".
ئەیسەر یاسین وتەبێژی لیژنەی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: "رێژهی بهشداربوون لهدهنگدانی تایبهت تا سهعات 12 نیوهڕۆ لەکۆی هەر چوار بازنەکەی هەرێم گەیشتووەتە 70%، بەجۆرێک لە هەولێر رێژەی دەنگدانی تایبەت 70%ـیە و سلێمانی 67%ـە و دهۆک 77%.
"کۆمسیۆن بەکارهێنانی موبایلی لەلایەن دەنگدەرانەوە قەدەغە کردوە، بەڵام لیژنەی ئەمنی بردنەژورەوەی موبایلیشی قەدەغە کردووە، بۆیە داوا لەدەنگدەران دەکەین موبایل نەبەنە ژورەوەو کێشە دروست نەکەن"، ئەیسەر یاسین وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد: "هیچ سکاڵایەک بە رەسمی بە ئێمە نەگەیشتووە سەبارەت بە بردنی موبایل و هەر سەرپێچییەک کەروویداوە، بۆیە هەر سکاڵایەک ئاڕاستەی ئێمە بکرێت بەدەنگییەوە دەچین و هەتا ئێستا پرۆسەکە بەشێوەیەکی باش بەڕێوە چوە".
پێشتریش جومانە غەلای بۆ PUKMEDIA ئاشکرایکرد کە وادەی دەنگدانی تایبەت درێژناکرێتەوەو هەتا ٦ی ئیوارە دەبێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونی PUKMEDIA لە سنووری بازنەکانی هەولێر و دهۆک زۆرترین پێشێلکاریی هەبووە و جگە لەوەی بە ئاشکرا بانگەشە لەبەردەم بنکەکانی دەنگدان لەلایەن پارتی دیموکراتیی کوردستانەوە کراوە، هەروەها فۆرمی سکاڵاش بەنوێنەری سیاسیی یەکێتی لە ناوەندەکان نەدراوە.
هەروەک پارتی دیموکراتی کوردستان فشار و هەرەشەی بەکارهێنانەوە لە بەرامبەر دەنگدەرانی تایبەت لەو دوو بازنەیە.
دوای شەش ساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رۆژی 20ـی 10ـی 2024 ئەنجامدەدرێت، ئەمڕۆش کە 18ـی 10ـی 2024ـە بۆ هەمان مەبەست دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت کە ژمارەیان 215 هەزار و 960 دەنگدەرە دەتوانن لەماوەی 11 سەعاتدا بەشداری پڕۆسەی دەنگدان بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

