63 کاندیدی لایەنەکانی دیکە هاتوونەتە نێو ریزەکانی یەکێتییەوە
کوردستان 02:54 PM - 2024-10-17
PUKMEDIA
جەماوەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
زیاتر لە 60 کاندیدی لیستەکانی بزووتنەوەی گۆران و بەرەی گەل و هاوپەیمانیی نیشتمانی و سەربەخۆ و هەڵوێست، لە سنووری هەرچوار بازنەکەی (هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە) دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و هاتوونەتە نێو ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونی رۆژنامەوانی PUKMEDIA، تەنیا لە رۆژانی رابردوو دا لە 9/10ەوە تا 18/10 63 کاندیدی لیستەکانی دیکەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، هاتونەتە نێو ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانییەوە و درێژە بەخەبات و خزمەت دەدەن و کار بە سەرخستنی ستراتیژ و بەرنامەی یەکێتی دەکەن.
بەگوێرەی وتەی ئەو کاندیدانەی وازیانهێناوە و ئێستا لە نێو یەکێتی دا کاردەکەن، بەتایبەت ئەوانەی وازیان لە لیستی بەرەی گەل هێناوە، ئاشکرای دەکەن کە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پشتیوانی ماددی کراون و لیستی دووەمی پارتیی بوە، بۆیە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.
هەروەک سەرجەم کاندیدەکان باوەڕ و متمانەیان بە ستراتیژ و سیاسەت و بەرنامەی یەکێتی هەیە بۆ گۆرانکاریی و راستکردنەوەی رێرەوی چەوتی حوکمڕانی.
سبەی هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست پێدەکات و رۆژی یەکشەممەش 20/10/2024 پرۆسەی دەنگدانی گشتی دەستپێدەکات و سیستمی ئەمجارە فرەبازنەییە و هێزە سیاسییەکان کێبڕکێ بۆ 95 کورسی پەرلەمان دەکەن و 5 کورسیش بۆ کۆتای پێکهاتەکانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
10:48 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
12:19 PM - 2026-07-20
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
10:44 AM - 2026-07-20
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
10:25 AM - 2026-07-20
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
عیراق 02:48 PM - 2026-07-19 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی د. محەمەد خۆشناو دەکات
پرسەنامە 02:47 PM - 2026-07-19 -
بافڵ تاڵەبانـی ، هەڵوێستێک بەباڵای نیشتمان
بیروڕا 02:21 PM - 2026-07-19 -
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 -
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

