سەرۆک بافڵ: مام جەلال دهۆکی کرد بە پارێزگا
کوردستان 04:17 PM - 2024-10-14
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ و لیستی ١٢٩ی یەکێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەراسیمی بانگەشە و ناساندنی کاندیدانی لیستی ١٢٩ی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە دهۆک بەشدارە و لە وتارێکیدا رایگەیاند: "مام جەلال دهۆکی کردە پارێزگا، ئەوان جگە لە دروستکردنی جیاوازییەکی گەورە لەنێوان دەوڵەمەند و هەژارەکان هیچی تریان نەکردووە".
لە وتارێکیدا بۆ ئامادەبوان رایگەیاند: "خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لە خزمەتی خەڵکی بادینانم پەیامی من بۆ دهۆک و بادینان و هەموو ئەم دەڤەرانەی کە غەدرلێکراون تایبەتە، هەوڵەدەم ئەمڕۆ بەبادینی قسەکانم بکەم، دەمەوێت پێتان بڵێم نەیاری ئێمە تۆقیوە، ئەمڕۆ من کاتێک هاتم بۆ ئێرە، خەڵکم بینیوە بە جل و ئاڵای پارتییەوە وتویەتی بژی سەرۆک بافڵ، منیش پێم وتون بێدەنگ بن سبەینێ لە زانکۆکان وەرناگیرێت و دانامەزرێن، ئەمە ئەو دۆخەیە کەلەم دەڤەرە دروست کراوە، ئەوەی پارتی نەبێت دەگیرێت و دانامەزرێت و سەرنوگم دەکرێت".
"ئێمە هاتوینەتە بادینان تا ئەو رژێمە دیکتاتۆرە دەرکەین و ئازادی بگەڕێنینەوە، ئەوان لە ئێوە ترساون لەدەنگی جەماوەر ترساون، ئەو نواندنانەی ئەوان دەیکەن کەس باوەڕیان پێناکات، هاتووین ئێوە لەم رژێمە پۆلیسییە رزگار بکەین، لەو زیندانانەی کەکەس نازانێت لەکوێیە، ئەگەر نوسەر بیت زیندان دەکرێیت، دەپرسین ئەمەیە حکومەت؟"، سەرۆک بافڵ وای وت.
ئەبێت شەرم لەخۆیان بکەن
وتیشی: "باسی یەک ڕیزی کوردستان دەکەن، بەڵام ئەوەی ئەوانن نایزانن یەکڕیزییە، کەی باسی یەکڕیزی چوار پارچەی کوردستانیان کردووە؟، ئەوان ئێزدییەکانیان فرۆشت، ئەمە یەکڕیزی کوردستانە؟ ئەبێت شەرم لەخۆیان بکەن، 400 گوندی ئێمە چۆڵە لەبەر ئەو بەزمانەی ئەوان لەگەڵ داگیرکەران دەیکەین و خاکی ئێوە دەفرۆشن، بە کاک مەسعودم وت لەگەڵ هەڤاڵ مەزڵوم کۆبانێ دابنیشە، بۆ ئەوەی ئەم کارەساتەی ئەمڕۆ رۆیدا روونەدات و پرۆسەیەکی ئاشتی دروست بکەین ، بەڵام نەیانتوانی بیکەن و رازی نەبوون".
ئەوان تۆقیون
ئاماژەی بەوەش کرد: "دوێنێ بە لەبەرکردنی یەک تیشێرت کەمن لەبەرم کردبوو ، لێی نوسرابوو ئەوەی هەمانە لێتان دەستێنینەوە، ئەژنۆیان شکا، میللەتی ئێمە لە ئێوە ناترسێت، تەواو ترس، ئەمڕۆ ترس هاوپەیمانی ئێمەیە، هەموو خەڵکی بادینان دژی ئەم بەزمەیە و خەڵکی ناو پارتی پەیوەندی بەمنەوە کردووە وتویانە دەنگ بە یەکێتی دەدەین و دەستخۆشیان لەمن کردووە، ئەوانیش لەمە تۆقیون".
"مام جەلال دهۆکی کردە پارێزگا، ئەوان جگە لە دروستکردنی جیاوازییەکی گەورە لەنێوان دەوڵەمەند و هەژارەکان هیچی تریان نەکردووە، بۆیە بە پشتیوانی ئێوەو بەدەنگی ئێوەو بە پشتیوانی خوای گەورە هەموویان دەنێرینەوە لۆمارێ ، هەریەکێتی دەتوانێت ئەم زوڵمە راگرێت و ئەم دەسەڵاتە بوەستێنێت"، سەرۆکی یەکێتی وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
10:48 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
کێ بازاڕی پڕوپاگەندە لە کاتی قەیرانەکاندا گەرم دەکات؟
12:19 PM - 2026-07-20
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
10:44 AM - 2026-07-20
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
10:25 AM - 2026-07-20
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
عیراق 02:48 PM - 2026-07-19 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی د. محەمەد خۆشناو دەکات
پرسەنامە 02:47 PM - 2026-07-19 -
بافڵ تاڵەبانـی ، هەڵوێستێک بەباڵای نیشتمان
بیروڕا 02:21 PM - 2026-07-19 -
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 -
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

