سبەینێ سەرۆك بافڵ بۆ بانگەشەی لیستی ١٢٩ لەبادینان دەبێت
ی ن ک 08:15 PM - 2024-10-13
PUKMEDIA
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی
سبەینێ دوو شەممە ١٤-١٠-٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانیی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شەشەمین كەرنەڤاڵی مەزن بۆ بانگەشەی لیستی ١٢٩ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری دهۆك بەڕێوەدەچێت.
كاروان گەزنەیی وتەبێژی لیستی ١٢٩ی یەكێتی رایگەیاند: "رۆژی دوو شەممە (١٤-١٠-٢٠٢٤) سەعات ٢ی پاشینیوەڕۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، شەشەمین كەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە شاری دهۆك ئەنجامدەدات".
"لەو كەرنەڤاڵەدا، (سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی)، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وتارێك پێشكەش بە خەڵكی دهۆك وئامێدی و زاخۆو ئاكرێ و شێخان و بەردەڕەش وباتیفاو سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكات"، كاروان گەزنەیی وای وت.
بڕیارە رۆژی ٢٠-١٠-٢٠٢٤، هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بە دروشمی (كۆتایی پێدەهێنین.) و بەلیستی ١٢٩ و بە ١٧٢ كاندیدەوە كەبەسەر چوار بازنەدا دابەشبوون بەشداری هەڵبژاردن دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
10:48 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
کێ بازاڕی پڕوپاگەندە لە کاتی قەیرانەکاندا گەرم دەکات؟
12:19 PM - 2026-07-20
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
10:44 AM - 2026-07-20
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
10:25 AM - 2026-07-20
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
عیراق 02:48 PM - 2026-07-19 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی د. محەمەد خۆشناو دەکات
پرسەنامە 02:47 PM - 2026-07-19 -
بافڵ تاڵەبانـی ، هەڵوێستێک بەباڵای نیشتمان
بیروڕا 02:21 PM - 2026-07-19 -
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 -
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

