riklam

شێخ جەعفەر: هەڵبژاردن ئامرازی گۆرانکاری سیاسیی و ئابوورییە

کوردستان 12:25 PM - 2024-07-27
شێخ جەعفەر و مەحمود سەنگاوی و چەند هەڤاڵێکی یەکێتی PUKMEDIA

شێخ جەعفەر و مەحمود سەنگاوی و چەند هەڤاڵێکی یەکێتی

یەکێتی

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت:" هەڵبژاردن  ئامرازێکی گرنگی گۆڕانکاریی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییە و دەکرێت دەرەنجامەکانی ببنە هۆی باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک".


ئەم وتەیەی لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی لە میانی بەسەرکردنەوەی هەڤاڵان مەحمود سەنگاوی و حامی حاجی غالی و رەمەزان دێکۆنی و ژمارەیەک لە کەسایەتی کۆمەڵایەتی ناوچەکە و تێکۆشەری دێرین و فەرماندەی سەربازی بوو لە چەمچەماڵ.

 

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانی نوسینگەکەی کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە لە دیدارێکدا باس لە دوا پێشهاتەکانی پەیوەست بە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و بارودۆخی هەرێمی کوردستان بەگشتی کرا و لەبارەیەوە تەئکید لە بایەخی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی شەفاف کرایەوە.


هاوکات جەخت لەسەر پێویستی بەشداری کۆمەڵانی خەڵک لە هەڵبژاردن کرایەوە و شێخ جەعفەر رایگەیاند: "هەڵبژاردن ئامرازێکی گرنگی گۆڕانکاریی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییە و دەکرێت دەرەنجامەکانی ببنە هۆی باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و پرۆسەکانی ئاوەدانی" و هەڤاڵانیش هاوڕابوون.


هەروەک تەئکیدکرایەوە لە گرنگی پاراستنی یەکڕیزی میللەتەکەمان و سەقامگیریی و ئارامی وڵات و داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی لەسەر ئاستی عیراق.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket