زیاتر لە ١٤٣ هەزار کارتی دەنگدان بۆ هەرێم دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان 11:41 AM - 2024-05-30
PUKMEDIA
پرۆسەی دەنگدان و کارتی تۆماری بایۆمەتری
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەردەوامە
لە چاپکردنی کارتی دەنگدەران و بڕیارە لەهەفتەی داهاتودا زیاتر لە ١٤٣ هەزار کارتی
دەنگدان لەهەرێمی کوردستان بدرێنەوە بە دەنگدەران، وتەبێژی کۆمسیۆنیش دەڵێت:"
بۆ ئە مەبەستە ١٧٣ بنکەی دەنگدانمان ئامادەکردووە".
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:" لە ١-٢ تا ١٠-٣-٢٠٢٤ کارتی دەنگدانی ١٤٣ هەزار و ٦٣٢ دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە".
" لەپارێزگای هەولێر ٦٧ هەزار و ٤٧٦ کارتی دەنگدان و
لەپارێزگای سلێمانیش ٤٢ هەزار و ٨٥٦ کارتی دەنگدان و لەپارێزگای دهۆکیش ٣٣ هەزار و
٣٠٠ کارتی دەنگدان تەواوبووە و گەڕێنراوەتەوە بۆ بنکەکان"، وتەبێژی کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق وایوت.
جومانە غەلای ئاماژەی بەوەشکرد:" بڕیارە دوای
وردبینی بۆ کارتەکان لەهەفتەی داهاتوودا لەرێگەی ١٧٣ بنکەی دەنگدانەوە لەهەرێمی کوردستان
کارتەکان بدرێنەوە بە دەنگدەران".
ئەمەش لەکاتێکدایە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق بەنوسراوی رەسمیی، کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردرابوو
داوای لەسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کردووە وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان دیاریبکات، هاوکات پێشنیازیشی کردبوو رۆژی ٥ ئەیلولی ئەمساڵ
وەک رۆژی هەڵبژاردنی گشتی دەستنیشان بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
10:48 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
کێ بازاڕی پڕوپاگەندە لە کاتی قەیرانەکاندا گەرم دەکات؟
12:19 PM - 2026-07-20
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
10:44 AM - 2026-07-20
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
10:25 AM - 2026-07-20
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
عیراق 02:48 PM - 2026-07-19 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی د. محەمەد خۆشناو دەکات
پرسەنامە 02:47 PM - 2026-07-19 -
بافڵ تاڵەبانـی ، هەڵوێستێک بەباڵای نیشتمان
بیروڕا 02:21 PM - 2026-07-19 -
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 -
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

