كۆمسیۆن پێشنیازی وادەیەكی نوێی هەڵبژاردن بۆ سەرۆكایەتی هەرێم دەنێرێت
کوردستان 12:39 PM - 2024-05-29
PUKMEDIA
لۆگۆی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق
کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پێشنیاز
دەكات سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 5ـی 9ی ئەمساڵ وەك وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکات.
لە نوسراوێكی رەسمیدا كۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كە ئەمڕۆ 29ـی 5 وێنەیەكی بۆ PUKMEDIA ناردووە و دەڵێت: پێشنیاز دەکەین،
رۆژی 5ـی 9ـی 2024 هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، چونکە كۆمسیۆن ناتوانێت
خشتەی کارەکانی درێژبکاتەوەو گۆڕانکاری تێدا بکات".
لە نوسراوەکەدا كە ژمارە (خ/24/ر.م/84)ی
رۆژی 28ـی 5ـی 2024ـی بەسەرەوەیەو تێیدا ئاماژە بە فەرمانی وەلائی دادگای باڵای فیدراڵی
دەكات سەبارەت بە سکاڵاكەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ژمارە 126ی فیدراڵی
2024 كە لە دژی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆماریكردوەو (بڕگەی 2 لەمادەی 2) رێکارە هونەریی و داراییەکانی
تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عیراق هەڵپەسێردران.
هەروەك لە نوسراوەكەدا هاتووە:"
لە دوای دەرچوونی بڕیاری دەستەی دادوەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە 20ی ئایاری
2024، بڕیارەکە دەخوازێت سەرۆکایەتی هەرێمی
کوردستان مەرسومێکی هەرێمی دەربکات بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان، کۆمسیۆن پێشنیاز دەکات رۆژی 5ـی ئەیلولی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
بەڕێوەبچێت، لەکاتێکدا خشتەی ئۆپراسیۆنەکانی
کۆمسیۆن شیاوی درێژکردنەوە نیین".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشتر 4 جار مەرسومی هەرێمی بۆ هەڵبژاردنی خولی
شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەركردووە و ئێستاش پێویست دەكات مەرسوومی پێنجەم دەربكات،
كە بەپێی ئەم نوسراوە كۆمسیۆن داوا دەکات رۆژی 5ـی 9ـی 2024 هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
10:48 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
کێ بازاڕی پڕوپاگەندە لە کاتی قەیرانەکاندا گەرم دەکات؟
12:19 PM - 2026-07-20
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
10:44 AM - 2026-07-20
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
10:25 AM - 2026-07-20
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
عیراق 02:48 PM - 2026-07-19 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی د. محەمەد خۆشناو دەکات
پرسەنامە 02:47 PM - 2026-07-19 -
بافڵ تاڵەبانـی ، هەڵوێستێک بەباڵای نیشتمان
بیروڕا 02:21 PM - 2026-07-19 -
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 -
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

