riklam

قوباد تاڵەبانی: دەبێت هەڵبژاردن بکرێت و لەوە زیاتر دوانەکەوێت

کوردستان 05:33 PM - 2024-04-16
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق PUKMEDIA

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆک وەزیران لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ماوریتسیۆ گرێنگانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق، دوایین پەرەسەندنەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و بەتایبەت پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا کەرۆژى سێ شەممە 16 ی نیسانی 2024 لەدەباشان و بەئامادەبوونی میکێلی کامێرۆتا، کونسڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێم و دابان شەدەڵە جێگرى لێپرسراوی فەرمانگەى پەیوەندییەکانی دەرەوە بەرێوەچوو، تیشک خرایەسەر گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لەوبارەیەوە جێگرى سەرۆک وەزیران بەگرنگییەوە پەرۆشی خۆی بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەى هەڵبژاردنەکان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەربڕی لەپێناو کاراکردنی دەسەڵاتەکانی یاسادانان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و جەختیشی کردەوە کە سورین لەسەر بۆچوونی خۆمان و دەبێت هەڵبژاردن بکرێت و لەوە زیاتر دوانەکەوێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket