riklam

رژێم له ‌بالیسانه‌وه‌ ده‌ستی به ‌كیمیابارانی كورد كرد

کوردستان 07:43 PM - 2024-04-15
مەزاری ئەنفالکراوان PUKMEDIA

مەزاری ئەنفالکراوان

رۆژی 16ی 4ی 2024 یادی 37 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سانانه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار رژێمی به‌عس چه‌كی كیمیایی قه‌ده‌غه‌كراوی ‌‌نێوده‌وڵه‌تیان ‌دژ به‌خه‌ڵك و دانیشتوانی كورد به‌كاریهێناو به‌هۆیه‌وه‌ 263 هاووڵاتی بێ تاوان شه‌هیدكران و 620یش بریندار بوون.

37  ساڵ به‌ر له‌ئێستا، رژێمی به‌عسی ره‌فتار فاشی به‌بێ ره‌وچاوكردنی یاساو رێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌ به‌رچاوی هه‌موو وڵاتانی جیهان كه‌ به‌ڵگه‌ی بێ مۆڕ‌اڵی و بێ په‌روایی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وكاته‌ بوو، گه‌وره‌ترین تاوانی ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكی سڤیلی دۆڵی بالیسان و گونده‌كانی خۆشناوه‌تی ئه‌نجامدا.

دوای په‌لامارو هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر خه‌ڵك و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ 12 فڕ‌ۆكه‌ی جه‌نگی و به‌گازی خه‌رده‌ل و سیانید بۆردومانی شێخ وه‌سانان و دۆڵی بالیسانیان كردو بۆ یه‌كه‌مینجار چه‌كی كیمیایی قه‌ده‌غه‌كراوی ‌‌نێوده‌وڵه‌تیان ‌دژ به‌خه‌ڵك و دانیشتوانی كورد په‌روه‌رو شۆڕ‌شگێرو خه‌باتگێڕ‌ی ئه‌و سنووره‌ به‌كارهێنا.

به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ی رژێمی ئه‌وكاته‌ی به‌عسه‌وه‌ به‌چه‌كی كیمیایی 263 هاووڵاتی بێ تاوان شه‌هیدكران و 620 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و 72 كه‌ڵه‌ پیاوی جوامێرو تێكۆشه‌ریشیان شوێن بزر كران.

ڕ‌ۆژی كیمیابارانكردنی ناوچه‌ی "شێخ وه‌سان و بالیسان" كه‌ ڕ‌ژێمی به‌عس ئه‌نجامیدا، به‌ ڕ‌ۆژی ژینگه‌ی كوردستان دیاریكراوه‌و هه‌موو ساڵێك له‌م رۆژه‌دا چه‌ندین چالاكی ژینگه‌یی ئه‌نجامده‌درێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket