riklam

قوباد تاڵەبانی: رۆتین کەمبکرێتەوە

کوردستان 03:21 PM - 2024-04-15
 کۆبونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان PUKMEDIA

کۆبونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان

لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ گەرمیان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لەگەڵ جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوورە کۆبووەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە ( ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤) لە کەلار بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیانی راسپاد رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ئاسانکاری زیاتر لە جێبەجێکردنی کاروباری هاوڵاتییان و خزمەتکردنی باشتری دانیشتووانی دەڤەری گەرمیان. وتیشی: لەپێناو باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییاندا لە هەر کاتێکدا بە پێویستی بزانن گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی سنوورەکەدا دەکەن.

 

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا لەپێناو بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و هاندانی زیاتری وەبەرهێنەران، دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەرمیان ئاسانکاری تەواو بۆ وەبەرهێنەران بکرێت و رۆتین کەم بکرێتەوە. وتیشی نەک هەر دەبێت ئاسانکاری تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی سنوورەکە بکرێت، بەڵکو پێویستە کاربکرێت هانی وەبەرهێنەران بدرێت لە ناوچەکانی دیکەشەوە رووبکەنە ئیدارەی گەرمیان و بەشداربن لە بووژانەوەی ئابوری لە سنوورەکەدا.

 

جێگری سەرۆک وەزیران بە بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان وت پلانێکی گونجاو بۆ پەرەپێدانی کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری ئامادە بکەن کە لەگەڵ ژینگە و تواناکانی سنوورەکەدا بگونجێت.

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا پاش گوێگرتن لە داواکاری و کێشە و گرفتەکان، قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا لەسەر چارەسەرکردنی بەشێک لە داواکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئیدارەی گەرمیان.

 

هەر لەو سەردانەیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، بەدواداچۆن بۆ قۆناغەکانی جێبەجێ کردنی سایدی دووەمی شەقامی حەولی (٦٠ مەتری)  لە کەلار دەکات و جەخت لەسەر زوو راپەڕاندی کارەکان دەکاتەوە.

 

هەروەها قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، سەردانی پڕۆژەی قیرتاوکردنی نێوان کەلار- دەربەندیخانی کردو داوای لەکۆمپانیای جێبەجێکار کرد کە پەلە بکەن لەجێبەجێ کردنی قۆناغەکانی تری ئەم پڕۆژەیە.

 

PUKMEDIA

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket