riklam

سەرۆک بافڵ پەیامێک ئاڕاستەی محەمەد حاجی مەحمود دەکات

کوردستان 03:56 PM - 2024-04-04
سەرۆک بافڵ و محەمەد حاجی مەحمود PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ و محەمەد حاجی مەحمود

یەکێتی سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ پیرۆزبایی بەستنی هەشتەمین کۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی محەمەد حاجی مەحمود وەک سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت: "هیوادارم راسپاردەكانی كۆنگرە و بڕیارەكانتان لەخزمەت گەشەپێدانی كوردستان و دەستەبەركردنی ژیانی شایستە بۆ هاونیشتمانییان و حوكمڕانییەكی تەندروستدا بێت".

 

دەقی پەیامی سەرۆک بافڵ...

 

‎بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان


‎بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و بەستنی هەشتەمین کۆنگرەی پارتە شۆڕشگێرەکەتانەوە، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەم و هیوادارم راسپاردەكانی كۆنگرە و بڕیارەكانتان لەخزمەت گەشەپێدانی كوردستان، دەستەبەركردنی ژیانی شایستە بۆ هاونیشتمانییان و حوكمڕانییەكی تەندروستدا بێت.

 

‎لەم دەرفەتەدا جەخت لە پتەوكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی سۆسیال دیموكرات دەكەمەوە لەپێناو هاریكاری و هەماهەنگیی زیاتر بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلەكەمان.

 

‎شاد و سەرفرازبن

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket