riklam

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی کار بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان دەکات

ی ن ک 07:00 PM - 2024-04-03
سەردانی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ بۆلای سەرۆکی ئەساقیفەی ئیبرەشیەی کلدانی و سەرۆکی ئەبرشیەی حدیاب-ی لە تایفەی سریانی کاسۆلیک PUKMEDIA

سەردانی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ بۆلای سەرۆکی ئەساقیفەی ئیبرەشیەی کلدانی و سەرۆکی ئەبرشیەی حدیاب-ی لە تایفەی سریانی کاسۆلیک

ئەمرۆ چوارشەممە 3-4-2024، لەشاری هەولێر دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەتران بەشار مەتی وەردە، سەرۆکی ئەساقیفەی ئیبرەشیەی کلدانی هەولێر و مەتران نسنائیل نزار سەرۆکی ئەبرشیەی حدیاب-ی لە تایفەی سریانی کاسۆلیک کرد.

لەدیدارێکدا‎دەرباز کۆسرەت رەسوڵ جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ئارامە بۆ تەواوی ئاین و مەزهەبە جیاوازەکان و رایگەیداند: "‎لەسۆنگەی پێکەوەژیانی نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان، وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی داهاتووی هەرێمی کوردستان کار لەسەر یاساییەکی گشتگیری هەڵبژاردن دەکەین بەڕاوێژ لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان و کورسی کریستیانەکان کە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی کریستیانەکان بن لەهەرێمی کوردستان ."
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket