riklam

سەرکەوت زەکی: هەڵوێستی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن نەگۆڕە

کوردستان 06:51 PM - 2024-04-03
کۆبوونەوەی لێپرسراو و هەڤاڵانی مەکتەبی رێکخستن PUKMEDIA

کۆبوونەوەی لێپرسراو و هەڤاڵانی مەکتەبی رێکخستن

سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت: "یەکێتی لەگەڵ هەڵبژاردندایە لەوادەی خۆیدا و بەهیچ جۆرێک لەگەڵ دواخستنیدا نییە".

سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵوێستی نەگۆڕی یەکێتی دووپاتکردەوە لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و رایگەیاند: "یەکێتی سورە لەسەر هەڵوێستی خۆی کە پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 10ی6ی ئەمساڵ دا بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش یەکێتی هەموو ئامادەکارییەکی بۆ ئەو پڕۆسەیە کردووە".

ئەم وتانەی لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن لەمیانی کۆبوونەوەیەکی ئەمڕۆدا بوو لەگەڵ هەڤاڵانی مەکتەبی رێکخستن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket