riklam

یەکێتی سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی روسیا دەکات

کوردستان 02:03 PM - 2024-03-23
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەعدی ئەحمەد پیرە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئیدانەی هێرشە تیرۆرستییەکەی مۆسکۆ دەکات و وتەبێژەکەشی رایدەگەیەنێت: "دژی هەر کارێکی توندوتیژین و سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی روسیا و کەسوکاری قوربانیان دەکەین".

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت: "بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ دەکەین، کە تێیدا ژمارەیەک هاووڵاتى مەدەنى گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش برینداربوون، یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان دژى هەر کارێکى توندوتیژە، دژ بە هاووڵاتیانى مەدەنى لە هەرشوێنێک ئەنجامبدرێت".

"بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دڵتەنگی خۆمان دەردەبڕین و سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی روسیا و کەسوکاری قوربانیان دەکەین"، وتەبێژەکەی یەکێتی وادەڵێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket