riklam

د. نەرمین مەعروف: وردبینی تەواوبکرێت مووچە دەنێردێت

کوردستان 03:42 PM - 2024-03-10
د. نەرمین مەعروف PUKMEDIA

د. نەرمین مەعروف

وەزارەتی دارایی عیراق بەردەوامە لە وردبینی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ئەندامێکی لیژنەی داراییش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: "هەر توێژێک وردبینی بۆ کرا مووچەکەی دەنێردرێت".

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی دارایی عیراقەوە دەستم کەوتووە، لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زۆر بەباشی ئامادەکراوە و وەک ئەوەبووە کە وەزارەت داوای کردووە".

"وەزارەتی دارایی عیراق بەردەوامە لە وردبینی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دوای تەواوبوونی وردبینی دەستدەکرێت بە ناردنی  مووچە، بەڵام هەر توێژێک واتە فەرمانبەران، خانەننشینان، تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی، بەجیا مووچەیان بۆ دەنێردرێت"، د. نەرمین وای وت.

راشیگەیاند: "هەر توێژێک وردبینی تەواوبوو، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەکەی کە چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket