riklam

پەردە لەسەر پەیکەری خاتوو هێرۆ لادرا

ی ن ک 07:24 PM - 2024-03-09
پەیکەری خاتوو هێرۆ و لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی

پەیکەری خاتوو هێرۆ و لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ڕۆژی شەممە ٩-٣-٢٠٢٤، هەڤاڵ زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی، لەبارەگای مەڵبەند بەشداری زنجیرە چالاکییەکی کرد کە بەبۆنەی بەرزڕاگرتنی ٨ی مارس لەلایەن بەشی ژنانی مەڵبەند رێکخرابوون، هەروەها ژمارەیەک لە ژنانی مەڵبەند و کۆمیتەکان و چالاکوان و چین و توێژەکان ئامادەیبوون و تێیدا پەردە لەسەر پەیکەری خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لادرا.

لە سەرەتای مەراسیمەکەدا هەڤاڵ زیاد جەبار لەگەڵ ژمارەیەک لە ژنان پەردەیان لەسەر پەیکەری خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لادا کەلەلایەن کۆمیتەی شەشی ڕێکخستنی شێخ محێدین پێشکەش بەهۆڵی (دادە هێرۆ) کراو و لەوتەیەکیشدا زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەند ڕایگەیاند: "دادە هێرۆ دەوری گرنگ و کاریگەری لە شۆڕشی شاخ و شار هەبوە، خەمخۆر و داکۆکیکاری بەردەوامی مافەکانی ژنان بووە، بەژنە پۆڵاینەکە ناسراوە".

"مێژووی درەوشاوەی کارکردن و خزمەتەکانی بۆ ژنان و نەتەوەکەمان تاکۆتایی لە یادەوەریماندا بەبەرزی دەمێنێتەوە"، لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی وادەڵێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket