riklam

قوباد تاڵەبانی: یانەی وەرزشی رزگاری توانای خۆیان سەلماند

کوردستان 06:59 PM - 2024-03-08
قوباد تاڵەبانی  جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرۆک و راهێنەر و یاریزانانی یانەى وەرزشی رزگارى دەکات، بەبۆنەى سەرکەوتنتان بۆ خولى یانە پلە نایابەکانی کوردستان و رایدەگەیەنێت:"وەک ناحیەى رزگاری توانای وەرزشی خۆتان سەلماند".

 

دەقی پەیامەکە:

 

بەڕێزان سەرۆک و راهێنەر و یاریزانانی یانەى وەرزشی رزگارى  

گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم بەبۆنەى سەرکەوتنتان بۆ خولى یانە پلە نایابەکانی کوردستان.

دڵنیاین بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنەی یانەکە بۆ یەکەمین جار لەمێژووى خۆیدا گرنگە بەتایبەت کە توانیتان ببنە نوێنەرى تاکە ناحیە لەخولى نایابی کوردستاندا و وەک ناحیەى رزگاری توانای وەرزشی خۆتان سەلماند.

ئەم دەستکەوتە وەرزشییە دەرەنجامی پەرۆشی و دڵسۆزی ستافى یانەکە و خۆئامادەکردنێکی تەواوی یاریزانەکان بوو بۆ مسۆگەرکردنی ئەو سەرکەوتنانە و بوو بەشانازییەکی تر بۆ گەرمیان و مایەى دڵخۆشی و سەربەرزی بوو بۆ هاندەران و جەماوەرە خەمخۆرەکەتان.

قوباد تاڵەبانی 
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket