riklam

مەکتەبی سیاسی یەکێتی: هیچ لایەنێک لە کەرکوک فەرامۆش نەکرێت

کوردستان 08:50 PM - 2024-03-07
کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی PUKMEDIA

کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی

سەرۆک بافڵ یەکێتی

وەفدێکی باڵای مەکتەبی سیاسی لە دەباشان پێشوازیان لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی حزبی تەقەدوم و وەفدێکی یاوەریکرد .

 

لە دیدارێکدا لەسەر دۆخی گشتی هەرێم و عیراق گفتوگۆکرا و  جەخت لەبەردەوامی گفتوگۆی بوونیادنەرانە لەنێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا .

 

لەکۆبوونەوەکەدا هەماهەنگی و هاریکاری و لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان هەرێم و بەغدا دووپاتی لەسەرکرایەوە بە ئاڕاستەی  چارەسەرکردنی دەستووریانەو یاساییانەی کێشەکانی نێوان هەردوولا و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کە ببێتە مایەی سەقامگیری زیاتر لە وڵاتدا  .

هەرلە کۆبوونەوەکەدا بەوردی پرسی  ئیدارەدانی كەركووك و تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک تاوتوێکراو  جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم ئەم پرۆسەیە کرایەوە بەشێوەیەك هەموو هەوڵەكان لەچوارچێوەی خزمەتكردنی كەركووك و هەموو نەتەوەوە پێکهاتەکان بێت بەبێ جیاوازی.

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  تەئکیدیانکردەوە لە هاوبەشێتی راستەقینەو کاری پێکەوەیی نێوان سەرجەم لایەنە براوەکانی کەرکوک و پاراستنی کەلتووری برایەتی و پێکەوەژیان بە شێوەیەک لە ئیدارەی نوێ کەرکوک هیچ لایەنێک فەرامۆش نەکرێت و  ئەولەویەتی کارکردنی داهاتووش خزمەتکردنی کەرکوکییەکان بێت هەروەک داواشکرا لایەنەکان هاوکاربن لە نەهێشتنی بەربەستەکان و زووپێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک .

لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاری هاوبەش لە نێوان هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوەکراو  پێویستی کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی بەردەوام لەنێوان یەکێتی و حزبی تەقەدوم دووپاتی لەسەرکرایەوە .

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket