riklam

ئەیھان سەعید: سکاڵای یاسایی لە دژی زیندانیانی بادینان تۆماردەکرێتەوە

کوردستان 09:41 PM - 2024-03-01
لێنزێکی شکاو Analytical Center for Central Asia

لێنزێکی شکاو

ئەیھان سەعید نوێنەری زیندانیانی بادینان لە راگەیەنراوێکدا کە ئاڕاستەی لایەنەکانی ھەرێم و نوێنەری وڵاتان و یۆنامی دەکات و دەڵێت: "پرۆسەیەکی مەترسیدار و گەڕێکی دیکە سکاڵا و سزا دژی زیندانیانی پێشووی بادینان دەستیپێکردووە".

نوێنەری زیندانیانی بادینان لە راگەیەندراوێکیدا کە وێنەیەکی ئاراستەی PUKMEDIA کردوە دەڵێت: "سکاڵای یاسایی نوێ دژ بە ئومێد بەرۆشکی، مەلا شڤان سەعید، ھاریوان عیسا، ئەیاز کەرەم و د. عامر مزوری، کراوەتەوە".

لەو راگەیەندراوەدا کە رۆژی 1-3-2024 بڵاوکراوەتەوە ئاشکرایدەکات: "لەگەڵ کردنەوەی دۆسیەی نوێ بۆ زیندانییە ئازادکراوەکانی بادینان و ئازادنەکردنی شێروان شێروانی و قارەمان شوکری و زیندانیانی دیکە، ئەوانیش لەگەڵ سزادراوەکان و تیمی پارێزەران رێگای دادگای فیدڕاڵی و دادگای دیکەی دەرەوە دەگرنەبەر" .

ئەمە لەکاتێکدایە کە کونسوڵخانەی ئەمریکا رۆژی 28ی2ی2024 لە راگەیەندراوێکدا نیگەرانی دەربڕی لە پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە ئازادی راگەیاندن لە دهۆک.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket