riklam

قوباد تاڵەبانی: پشتگیری گەنجانی بەهرەمەندی کورد بکرێت لەبەریتانیا

کوردستان 06:18 PM - 2024-02-15
 قوباد تاڵەبانی و سەرباز بەرزنجی نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی و سەرباز بەرزنجی

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە سەرباز بەرزنجی ناوچەی لامبێسی لەندەن و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا باسی گرنگیدان بە رەوەندی کوردی لە بەریتانیا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە ( ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤) لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا جەیمس گۆڵدمان، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەی بوو، قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە سەرباز بەرزنجی کرد کە وەک کوردێک توانیویەتی بە هەوڵ و ماندووبوونی خۆی لە بریتانیا سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت و تا ئەو ئاستەی ببێتە پارێزگار، هیواشی خواست لە داهاتوودا سەرکەوتنی گەورەتر بەدەست بهێنێت.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنییەتی گرنگیدان بە رەوەندی کوردی کرا لە بەریتانیا. قوباد تاڵەبانی تاڵەبانی داوایکرد زەمینەیەک دروست بکرێت بۆ پشتگیریکردنی کەسانی بەهرەمەندی کورد لەو وڵاتە، لەوانە هونەرمەند و وەرزشوان و کەسانی ئاکادیمی، بۆ ئەوەی پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن تا هەم خزمەتی ئەو وڵاتە بکەن و هەم خزمەتی زیاتری رەوەندی کوردیش بکەن. ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەرجۆرە هەماهەنگی و هاوکارییەک لەوبارەیەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە هەماهەنگی زیاتر کرا لەپێناو گەشەپێدانی ئەو ناوچانەی کە پێویستیان بە رەخساندنی هەلی کاری زیاتر هەیە بۆ گەنجان، هاوڕابوون کە پێویستە بەریتانیا و وڵاتانی رۆژئاوا هاوکار بن  بۆ گەشەپێدانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket