ئاسایشی سلێمانی چەند بڕیارێك بۆ بازرگانانی دراو دەردەكات
کوردستان 01:19 PM - 2024-02-12
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش، دۆلار
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی پێنج بڕیاری بۆ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو (بازاڕی دۆلارەكە) دەركردو بەگوێرەی یەكێك لە بڕیارەكانیش، مامەڵەكردن بەدراوی ئەلیكترۆنی بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
بەگوێرەی نووسراوێكی هۆبەی چاودێری و ئاڵوگۆڕی دراو و شتومەكی ئاسایشی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاو نوسینگەو دەستگێڕ و كاسبكاران دەكاتەوە، پابەندی بڕیاری دیاریكراو بن، بەپێچەوانەوە روبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.
لەبڕیارەكاندا هاتووە، "نابێت جیاوازی بكرێت لەنێوان دۆلاری چاپی كۆن و نوێ، كاتێك دراو وەرناگیرێت كە (ساختە، دڕاو، تەواو ژاكاو) بێت، هەروەها لەكاتی وەرگرتنی حەواڵە داوای كەفیل نەكرێت و بدرێت بەو كەسەی كە بەناویەوە هاتووە یاخود بریكارنامەی ئەو كەسەی پێ بێت كە بەناویەوە هاتووە".
لە نووسراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو كەسەی حەواڵە وەردەگرێت پێویستە پێناسی پێ بێت، مامەڵەكردنیش راستەوخۆ و روبەڕوو دەبێت، مامەڵەكردن بەدراوی ئەلیكترۆنی بەهەموو شێوەیەك رێگەپێنەدراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وهفدێكی مهكتهبی راگهیاندن و هۆشیاری هونهرمهند كاوه ئهحمهد میرزا بهسهردهكاتەوە
03:50 PM - 2026-07-21 -
دیوانی چاودێری دارایی بەراپۆرتێکی حەوت هەزار لاپەڕەیی باس لەخەرجی 2025 دەکات
02:19 PM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
وەزیری تەندروستی: نزیکەی 90%ـی دەرمانەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بەردەستن
02:31 PM - 2026-07-21
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
10:42 AM - 2026-07-21
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
کوردستان 10:42 AM - 2026-07-21 -
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
کوردستان 09:48 AM - 2026-07-21 -
سەرۆک مام جەلال گوڵێک نەبوو؛ باخچەیەک بوو
بیروڕا 09:39 AM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
کوردستان 10:02 PM - 2026-07-20 -
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
کوردستان 09:35 PM - 2026-07-20 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
کوردستان 07:46 PM - 2026-07-20 -
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
کوردستان 06:32 PM - 2026-07-20




.jpg)

.jpg)
دابەزێنە

