riklam

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو سەبیحە یونس

پرسەنامە 10:48 AM - 2024-02-10
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی خاتوو سەبیحە یونس ئەحمەد دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە...

 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو سەبیحە یونس

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (سەبیحە یونس ئەحمەد)، نیگەران و دڵگران بووم. 

کۆچکردوو خانمێکی کوردپەروەر و خانەوادەکەشی نیشتمانپەروەر و قوربانیدەر بوون بۆ شۆڕش، و دایکی شەهیدان (هاشم جیهاز، عەقید بەکر، نەقیب کامەران، سەفین)، کۆچکردنی جێگای داخی هەمووانە.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله وانا اليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket