riklam

پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی خاتوو سەبیحە یونس ئەحمەد

پرسەنامە 10:07 AM - 2024-02-10
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

کۆسرەت رەسوڵ عەلی، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری خاتوو سەبیحە یونس ئەحمەد دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری خاتوو سەبیحە یونس ئەحمەد

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سەبیحە یونس ئەحمەد) دایکی شەهیدان هاشم جیهاز، شەهید عەقید بەکر، شەهید نەقیب کامەران، شەهید سەفین)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.

خاتوو سەبیحە ژنێکی قارەمان و تێکۆشەر بوو، خاوەن کەسایەتییەکی بەهێز بوو، جگەرگۆشەکانی لەسەر کوردایەتی و بۆ کوردو کوردستان پەروەردە کرد، خانمێکی خۆڕاگرو بەورە بوو، دایکی چوار شەهیدی قارەمان بوو. 

بەداخەوە بۆ کۆچی دوایی و لەدەستدانی، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی ئێوەو ئەندامانی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.


براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket