riklam

هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی کۆماندۆ

پرسەنامە 04:46 PM - 2024-02-05
 پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی پێشمەرگەیەکی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە...........

 

کۆچی دوایی ساڵح فاروق، پێشمەرگەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لەکاتی مەشق و راهێناندا، لە دڵەوە غەمبار و نیگەرانیكردم

‎ بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەی، هێزەكانی كۆماندۆ و هاوڕێیانی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.

‎ کاکە ساڵح فاروق پەروەردەی هێزە دڵسۆز و پتەوەكەی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر بوو، گەنجێكی لێهاتوو و خۆنەویست بوو، لەدەستدانی جێگەی نیگەرانیی هەموولایەكمانە.

‎ لە خوای گەورە داواکارم بە بەهەشتی بەرینی شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.


‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket