كارئاسانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی هه‌رێم ده‌كرێت
کوردستان 03:50 PM - 2024-02-05کەمپی ئاوارەکان
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق وه‌ك هاندانێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، 4 ملیۆن دینار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر خێزانێكی ئاواره‌ی نیشته‌جێی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كات كه زۆربه‌یان له هه‌ولێر و دهۆكن، هاوكات قه‌ره‌بووی زیانلێكهوتووان ده‌كاته‌وه و ده‌رگای دامه‌زراندن له‌وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ئاواره‌كان ده‌كاته‌وه، ئەمە جگە لەوەی بۆ هەر خێزانێک پارچەیەک زەوی پێدەدات، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانیش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت:"پێویسته ئاواره‌كان ئه‌و ده‌رفه‌ته لهدهستخۆیان نه‌ده‌ن و سوود له‌و هاندانه وه‌ربگرن و بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان".
ئاوارەی کەمپەکانی هەرێم دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
له‌به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراقدا هاتووه:"جگه له‌و هاندانه هاوكات به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی مووچه‌ی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوكاری و ته‌فه‌روغ و كه‌مئه‌ندامی و قه‌رزی ئاسانكاری بێ سوود بۆ خێزانه گه‌ڕاوه‌كان دابینده‌كات".
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق بڕیاریداوه
بۆ مانگی ته‌ممووزی ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه زێدی
خۆیان، به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌ناوچه‌كانیان نه‌ماوه‌و ده‌توانن
ژیانی ئاسایی خۆیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
زیاتر له 650 هه‌زار ئاواره له‌هه‌رێم مابوونه‌وه
به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق به‌گشتی ژماره‌ی ئاواره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، 664 هه‌زار و 798 كه‌سه، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونێك، 30% بۆ 40% ئه‌و ژماره‌یه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا هیچ ئامارێكی نوێی ئاواره‌كانی هه‌رێم له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی PUKMEDIA كه‌له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی هه‌رێم دهستیكهوتووهو ئاماره‌كه له‌ساڵی 2022 ئه‌نجامدراوه كه نوێترین ئاماره، ژماره‌ی ئاواره‌كان به‌گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان، 664 هه‌زار و 798 كه‌سه، كه له‌و ژماره‌یه 174 هه‌زار و 706 كه‌سیان له‌ناو كه‌مپه‌كان نیشته‌جێن و 490 هه‌زار و 92 كه‌سیشیان له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان نیشته‌جێن.
سه‌رۆككۆمار: كۆتایی به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بهێنرێت
رۆژی 4-2-2024 سه‌رۆككۆماری عیراق داوای له‌نوێنه‌ری كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران كرد، كه:"هاوكاری ئاواره‌كان بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان و كۆتایی بهئاوارهبوونیان بهێنرێت".
د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عیراق له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ جۆن نیكۆلا بۆز نوێنه‌ری كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه:"پێویسته رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی ئاواره‌كان به یه‌كجاری و كۆتایی بهئاوارهبوونیان بهێنرێت".
له‌به‌رامبه‌ریشدا جۆن نیكۆلا بۆز نوێنه‌ری كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، پشتیوانی له‌به‌هێزكردنی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عیراق كرد بۆ كۆتاییهێنانی به‌دۆسیه‌ی ئاواره‌كان.
ئاوارەکان هاندانیان پێدەدرێت
داوا لەئاوارەکان دەکرێت ئەو دەرفەتە لەدەست نەدەن و سود لە هاندانەکەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق وەربگرن و بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
رۆنزی زیاد سیدۆ سەرۆکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لیژنەکەمان پشتیوانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق دەکات بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، هەرچەندە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران تەئکید لەوە دەکاتەوە کە پێویستە تا مانگی تەمووز سەرجەم ئاوارەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵام پێشنیارمان کردووە یەک مانگ پرۆسەکە درێژ بکاتەوە، ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی سەرجەم خوێندکارە ئاوارەکان خوێندنیان تەواو بکەن".
"وەزارەتی کۆچ و
کۆچبەران هەموو کارئاسانییەک بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی هەرێم بۆسەر زێدی خۆیان
دەکات، لەم چوارچێوەیەشدا بڕیاری داوە بڕی چوار ملیۆن دینار و پارچەیەک زەوی و
دامەزراندن لەوەزارەتەکان وەک هاندانێک پێشکەش بە ئاوارەکان بکات، بۆیە داواکارم
ئاوارەکان ئەو دەرفەتە لەدەست خۆیان نەدەن و سود لەو هاندانە وەربگرن، چونکە
دواجار هەر پێویستە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان"، رۆنزی زیاد وا دەڵێت.
زۆرترین ئاواره‌ی عیراق له‌هه‌رێمی كوردستان بوون
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ، له‌نیسانی ساڵی 2016 دا دانیشتوانی عیراق زۆرترین ئاواره‌یی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌جۆرێك نزیكه‌ی 3.42 ملیۆن كه‌س ناچاربوون ماڵه‌كانیان جێبهێڵن، كه به‌شی زۆری ئاواره‌كانیش روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و له كه‌مپه‌كان نیشته‌جێ بوون، بڕیاریشە لەکاتی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق سەرژمێری ئەو ئاوارانە بکات کە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان ماونەتەوەو کۆتایی بە پرسی ئاوارەکان لە عیراق بهێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و هواوی سەرقافڵەی وەرچەرخانی کەرتی پەیوەندییەکانن لە عێراق
12:24 PM - 2024-04-30 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
05:11 PM - 2024-04-29 -
سەرۆک بافڵ هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کوێخا سمایلی تەلان دەکات
04:09 PM - 2024-04-29 -
یادی ٤٥ ساڵەی شەهید سیروان و هاوڕێکانی
10:41 AM - 2024-04-29
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارێکی یەکێتی 85 ئیمزا بۆ قەرەبوی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە
06:27 PM - 2024-04-29
چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەكار دەبن
02:41 PM - 2024-04-29
خوێندكارانی عیراق و هه‌رێم بۆ خوێندن ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات
12:03 PM - 2024-04-29
دانه‌غاز: زیانی كه‌م به‌ر كۆرمۆر كه‌وتووه و به‌كاتی به‌رهه‌مهێنان راده‌گرین
10:54 AM - 2024-04-29
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ خانەوادەی کوێخا سمایلی تەلان
پرسەنامە 07:19 PM - 2024-04-29 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی 85 ئیمزا بۆ قەرەبوی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە
کوردستان 06:27 PM - 2024-04-29 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
کوردستان 05:11 PM - 2024-04-29 -
سەرۆک بافڵ هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کوێخا سمایلی تەلان دەکات
پرسەنامە 04:09 PM - 2024-04-29 -
چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەكار دەبن
عیراق 02:41 PM - 2024-04-29 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام وسو
پرسەنامە 02:09 PM - 2024-04-29 -
خوێندكارانی عیراق و هه‌رێم بۆ خوێندن ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات
کوردستان 12:03 PM - 2024-04-29 -
دانه‌غاز: زیانی كه‌م به‌ر كۆرمۆر كه‌وتووه و به‌كاتی به‌رهه‌مهێنان راده‌گرین
کوردستان 10:54 AM - 2024-04-29