riklam

‎هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی خاتوو خاوەر رەشید

پرسەنامە 04:41 PM - 2024-01-24
 پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

بۆ كۆچی دوایی خاتوو خاوەر رەشید، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو خاتوو خاوەر رەشید

بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (خاوەر رەشید تەها) دایكی كاك عزەت شەمساوایی، نیگەران و دڵگران بووم. 

كۆچكردوو خاتوو خاوەر لەخانەوادەیەكی تێكۆشەر و بەئەمەك بوو بۆ شۆڕش و یەكێتی، نەوەكانیشی بەرۆحیەتی نیشتمانپەروەری گۆش كردبوو لەو پێناوەشدا شەهید رەسول ساڵحی كوڕی گیانی سپارد.

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە دڵسۆزەكەتان ئەكەم، خوای گەورە لەكۆچكردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت. 

انا لله وانا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی

لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket