riklam

هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی رێباز بابان

کوردستان 11:45 AM - 2024-01-22
کۆچکردوو رێباز بابان  PUKMEDIA

کۆچکردوو رێباز بابان

پرسەنامە

شەوی رابردوو رێباز بابان پێشمەرگە و راگەیاندکاری دێرینی شاخ و شار و ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاری بۆردی راگەیاندن، بە نۆبەی دڵ کۆچی دواییکرد، لەوچوارچێوەیەشدا ژمارەیەک پرسەنامە و هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەکەی کراوە کە ئەمانەی خوارەوە دەقەکانیانە:

 

هاوخەمی سەرۆک بافڵ

 

بەڕێزان کەسوکاری  تێکۆشەر و رۆژنامەنووسی دێرین کاک ڕێباز حەمید

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی رێباز حامید، پێشمەرگەی دێرین و رۆژنامەنووسمان پێگەیشت.

پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین و هاوبەش خەمتانین.

لەخوای گەورە داواکارین هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.


دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

هاوخەمی مەکتەبی سیاسی

بەڕێزان کەسوکار وخانەوادەی  تێکۆشەر و ڕاگەیاندنکاری  دێرین  کاک ڕێباز حەمید

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک  ڕێبازمان بیست ، بۆ ئەم خەمە پرسە و ماتەمی خۆمان بە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان  ڕادەگەیەنین.

  هەڤاڵ ڕێباز حەمید ناسراو بە ڕێباز بابان وەک تێکۆشەرێکی  ماندونەناس  لەڕیزەکانی یەکێتی لە بوارەکانی   پێشمەرگەی مەیدانی  و ئیداری و ڕاگەیاندندا ڕۆڵێکی دیاری  هەبوو ، لەپاش ڕاپەڕینیش لە ئێزگەی  دەنگی  گەلی کوردستان و چاپخانەی  کەرکوک لە  مەکتەبی  ڕاگەیاندن  جێگەی دەستی دیار بوو ، تا ڕۆژی کۆچی دوایی  ئەندامی ئەنجومەنی  ڕاوێژکاریی  بۆردی  ڕاگەیاندن بو لەمەکتەبی ڕاگەیاندن وهۆشیاری.

لەیەزدانی مەزن  داواکارین سەبوری  و ئارامی بەئێوە  ببەخشێت  و کۆچکردوو  بەبەهەشتی بەرین  شاد بکات  .


مەکتەبی سیاسی  
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


هاوخەمی قوباد تاڵەبانی

 
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو رێباز بابان

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (رێباز بابان)، نیگەران و دڵگران بووم.

کۆچکردوو رێباز بابان پێشمەرگەی دێرین و  دانەبڕاو و کادیری راگەیاندن لە دەنگی گەلی کوردستان و بەڕێوەبەری پێشووی چاپخانەی شەهید ئازاد هەورامی، دوا پلەشی ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاری مەکتەبی راگەیاندن بوو کۆچکردنی جێگای داخە.

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان ئەکەم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله وانا اليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket