riklam

هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا سەید محەمەد

پرسەنامە 02:08 PM - 2024-01-18
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بۆ کۆچی دوایی (مامۆستا سەید محەمەد) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەی دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە:

 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو مامۆستا سەید محەمەد

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (مامۆستا سەید محەمەد) باوکی نەقیب عوسمان، نیگەران و دڵگران بووم. 

مامۆستا سەید محەمەدی کۆچکردوو ڕۆڵەکانی گۆشکردبوو بەرۆحیەتی نیشتمانپەروەری و دڵسۆزی و وەفاداری و قوربانیدان، هەر لەپێناو ئەو ئامانجانەشدا شەهید دیدەوانی کوڕی گیانی سپارد و سەروەریی بۆ گەلەکەمان تۆمارکرد. 

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان ئەکەم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله وانا اليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket