riklam

قوباد تاڵەبانی: كۆچكردوو حسێن حەسەن تێكۆشەرێكی یەكێتی و پێشمەرگەی دێرین بوو

پرسەنامە 11:58 AM - 2024-01-18
 پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین حسێن حەسەن، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال پرسەنامەیك ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو حسێن حەسەن

بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی (حسێن حەسەن فەقێ سلێمان) ناسراو بە(حسێنی كادر)، نیگەران و دڵگران بووم. 

كۆچكردوو تێكۆشەرێكی بەئەمەكی یەكێتی و پێشمەرگەی دێرین، نەوەی خانەوادەیەكی قوربانیدەر بوو بۆ كوردایەتی و شۆڕش لەوپێناوەشدا شەهید سدیقی برای گیانی سپارد.

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە نیشتمانپەروەرەكەتان ئەكەم، خوای گەورە لەكۆچكردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت. 

انا لله وانا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket