riklam

پیرۆزبایی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

کوردستان 09:30 PM - 2023-12-19
دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم PUKMEDIA

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردن و بەشداریی کاریگەری دانیشتوان و کوردانی ناوچە کوردستانییەکان و بەدەستهێنانی ڕێژەیەکی باشی دەنگ و کورسی لە ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عراق پیرۆزبایی لە هاووڵاتییان دەکات و رایدەگەیەنێت، "ئەم ئەنجامانە کوردستانیی بوونی ناوچەکان جارێکی تر کرد بە ڕاستی و هیچ دەرفەتێکی لە بەردەم ئەو جۆرە بیرکردنەوە و عەقڵە شۆڤێنییانە نەهێشتەوە کە هەمیشە بەپلان و ئەجندای جیاوازەوە لە هەوڵی تێکدانی ناسنامەی کوردستانیی بوونی ئەو ناوچانەدابوون".

دەقی پەیامەکە...

راگەیەنراوێک لە دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ..

بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردن و بەشداریی کاریگەری دانیشتوان و کوردانی ناوچە کوردستانییەکان و بەدەستهێنانی ڕێژەیەکی باشی دەنگ و کورسی لە ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق،  پیرۆزبایی گەرمتان لێ دەکەین، ئەم ئەنجامانە کوردستانیی بوونی ناوچەکانی جارێکی تر کرد بە ڕاستی و هیچ دەرفەتێکی لە بەردەم ئەو جۆرە بیرکردنەوە و عەقڵە شۆڤێنییانە نەهێشتەوە کە هەمیشە بەپلان و ئەجندای جیاوازەوە لە هەوڵی تێکدانی ناسنامەی کوردستانیی بوونی ئەو ناوچانەدابوون، ئێمە لە دوای دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن بە ئومێدێکی زۆرەوە چاوەڕوانی داهاتووی باشترین بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکەین و هیوادارین سەرکردایەتی سیاسی کوردستانیش بە دیدی هاوبەش و کاری پێکەوەیی خەبات بکەن لە پێناو پێکهێنانی حکومەتی خۆ جێیی لە تەوای ناوچەکان و بەیەکگرتوویی و خیتابێکی کوردستانی، هەروەها هەنگاوەکانی داهاتوویان بینا بکەن، هیواخوازین ئەم ئەنجامانە کۆتایی بە تەعریبی نوێ و داگیرکاری ناڕەوا بهێنێت و جارێکی تر پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین و ناسنامەی کوردستانیی بوونی خۆتان لە وەهمی داگیرکەرانەوە گۆڕی بۆ ڕاستی مێژوویی و نەخشەی کوردستانتان بە ئامانەتەوە بردەوە چیای حەمرین.

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
۱۹_۱۲_۲٠۲۳
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket