riklam

مەکتەبی سیاسی: ئەنجومەنێکی کارای کەرکوک دروستدەکەین و پارێزگاریش کورد و یەکێتی دەبێت

کوردستان 09:06 PM - 2023-12-19
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و دەنگدەرانی کوردستانی لە کەرکوک و سەرجەم ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکان دەکات و دەڵێت، "ئەم سەرکەوتنە جێی شانازییە و باشترین بەڵگە و بەرپەرچی کوردانەیە بۆ سەلماندنی ناسنامەی کوردستانی، دووپاتی دەکاتەوە ئەم سەرکەوتنە کە یەکێتی هێزی یەکەمی ناوچە دابڕێندراوەکانە بەتایبەتی قودسی کوردستان، بە سیاسەتی چەپکەگوڵەکەی سەرۆک مام جەلال ئەنجومەنێکی کارای پارێزگا و ئیدارەیەکی خزمەتگوزار  لە پێکهاتەکانی کەرکوک دروست دەکەین  کە پارێزگارەکەی کورد و یەکێتیی بێت".

 

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی....

 

كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان
دەنگدەرانی   کوردستانی  لە کەرکوک و سەرجەم ناوچە كوردستانییە دابڕاوەکان 


بۆ ئەم سەركەوتنە مەزنەی گەلەکەمان  و بەشداری پڕ جۆش و خرۆشتان،  بەرۆحی بەرزی دیموکراتی و نیشتمانپەرەوەی بۆ سەرخستنی لیست و هاوپەیمانیی و كاندیدەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە کەرکوک ، موسڵ ، خانەقین و خورماتوو،  پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی دەنگدارانی بەوەفای کوردستانی و بەتایبەتی دەنگدەرانی سەوز دەکەین ، ئەم ئەنجامە جێی شانازییە باشترین بەڵگە و بەرپەرچی کوردانەیە بۆ  سەلماندنی ناسنامەی کوردستانی  و دووپات کردنەوەی ئەو راستییەی كە یەكێتیی هێزی جەماوەری كوردستانە و لەهەموو قۆناغەكان لەگەڵیاندایە و بەجێیان ناهێلێت، بە سیاسەت و خەبات ، بەسەنگ و دەنگ شەری كوردستانی سەرجەم ناوچە دابڕاوەکان دەكات.

پیرۆزە  ئەم سەرکەوتنە کە  یەكێتیەكەی خۆتان هێزی یەكەمی ناوچە دابڕاوەکانە بە تایبەتی لە كەركوكی قودسی کوردستان . 

هەر پشت بە هێز و ئیرادەی ئێوەش و بە سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال ئەنجومەنێکی کارای پارێزگا و ئیدارەیەکی خزمەتگوزار  لە پێکهاتەکانی کەرکوک دروست دەکەین  کە پارێزگارەکەی کورد و یەکێتیی بێت.

جارێکی تر پیرۆزە و هەر سەربەرز و سەركەوتوو بن


مەكتەبی سیاسیی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
١٩-١٢-٢٠٢٣

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket