riklam

هاوپه‌یمانی كه‌ركوك 5 بۆ 6 كورسی مسۆگه‌ر ده‌كات

کوردستان 04:57 PM - 2023-12-19
کەرکوک، لۆگۆی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە PUKMEDIA

کەرکوک، لۆگۆی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه‌ له‌رێژه‌ی 85% ی ده‌نگه‌كان، 5 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی مسۆگه‌ر كردوه‌و هێشتا 15%  ده‌نگه‌كان جیانه‌كراوه‌ته‌وه‌و پێده‌چێت ژماره‌ی كورسییه‌كانی بگاته‌ شه‌ش.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكدا به‌ PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "تائێستا هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه‌ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركوكه‌و 5 بۆ 6 كورسی مسۆگه‌ر كردوه‌و 85% ده‌نگه‌كانیش جیاكراوه‌ته‌وه‌".

"  له‌كۆی 15 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك تائێستا 12 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌و هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه‌ نیوه‌ی كورسییه‌كانی بردوه‌،" سه‌رچاوه‌كه‌ وایوت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA ، ھاوپه‌یمانی كه‌ركوك ھێز و ئیراده‌مانه‌ تائێستا 5 كورسی مسۆگه‌ر كردووه‌، هاوكات ھاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی 2 كورسی به‌ده‌ستھێناوه‌و به‌ره‌ی توركمانی عیراقی یه‌كگرتوو 2 كورسی به‌ده‌ستھێناوه‌، هه‌روه‌هاپارتی دیموكراتی كوردستانیش تائێستا 1 كورسی بۆ یه‌كلابوه‌ته‌وه‌و
ھاوپه‌یمانی عروبه‌ش 1 كورسی به‌ده‌ستھێناوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ھاوپه‌یمانی قیاده‌ 1 كورسی به‌ده‌ستھێناوه‌.

به‌گوێره‌ی نوێترین زانیاری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كه‌ ده‌ست PUKMEDIA كه‌وتووه‌، رێژه‌ی به‌شداری له‌كه‌ركوك 66% بووه‌، به‌هه‌ردوو ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتییه‌وه‌.

رزگار حاجی حه‌مه‌ لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی له‌ نوێترین لێدوانیدا رایگه‌یاند:"به‌پێی ئیستحقاقی ده‌نگدان پارێزگاری داهاتووی كه‌ركوك مافی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌".

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك 15 كورسیه‌و 1 كورسی بۆ كۆتای پێكهاته‌ی مه‌سیحییه‌كانه‌.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket