لایەنەکان بۆ رێکخستنەوەی ماڵی کورد چاویان لەهەوڵەکانی یەکێتییە
کوردستان 05:17 PM - 2023-10-05لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
حزب و لایەنەكان چاوەڕوانی زیاتریان لەبارەی یەكڕیزی و كۆدەنگی و خزمەت و چارەسەری كێشەكان، لەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەیە و داوا دەكەن لەسەر رێبازەكەی مام، زیاتر لەرابردوو یەكێتی كۆكەرەوەی دەنگە جیاوازەكە بێت.
زیاتر لە 30 حزب و لایەنی كوردستانی و عیراقی، بۆ سەركەوتنی پێنجەمین كۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەك سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەڵبژاردنی ئەندامانی سەركردایەتی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆك بافڵ و ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی دەكەن و وەك خۆشیان لەبروسكەكانیاندا ئاماژەیان بۆ كردوە "چاوەڕوانی زیاتریان بۆ خزمەتی خەڵك و چارەسەری كێشەكان لەیەكێتی نوێ هەیە".
یەكێتی جەخت لە یەكڕیزی و كۆدەنگی و خزمەت دەكاتەوە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە درێژەدان بە رێبازی سەرۆك مام جەلال، لە ئێستا و رابردوودا هەوڵی بۆ دیموكراسی و مافی مرۆڤ و چارەسەری كێشە كەڵەكەبووەكان لەسەر بنەمای دەستوور داوە، هەربۆیە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێم و لە روانگەی بڕوابوون بە یەكێتی لایەنەكان چاوەڕوانی زیاتری لەبارەی یەكڕیزی و كۆدەنگی و خزمەت و چارەسەری كێشەكان لێدەكەن.
سالار مەحمود ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: "چاوەڕوانی لایەنەكان لە كوردستان و عیراق بۆ یەكێتی، دەتوانێت رۆڵی پێشەنگایەتی ببینێت بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و چارەسەركردنی كێشەكان و دروستكردنی كۆدەنگی نێوان لایەنەكان بۆ خزمەتی خەڵك".
"یەكێتی ئێستا ئەو هێزەیە كە سەرچاوەكەی لە خەڵكەوەیە و لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال، هەوڵ بۆ دیموكراسی و مافی مرۆڤ و چارەسەری كێشە كەڵەكەبووەكان لەسەر بنەمای دەستوور دەدات، بۆیە وتاری یەكێتی وتارێكی نیشتمانی و كوردستانییە و لەسەر ئاستی عیراقیش وتارێكی دەستوورییە" سالار مەحمود وادەڵێت.
راشیگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەخت لەسەر یەكڕیزی و كۆدەنگی و خزمەت دەكاتەوە و پێویستە لایەنەكانی دیكەش تێبگەن كە تاكڕەوی و خۆبەدوورگرتن چارەسەری بارودۆخەكە ناكات، بۆیە لە روانگەی بڕوابوون بە یەكێتی لایەنەكان ئەو چاوەڕوانیان هەیە".
یەكێتی كۆكەرەوەی لایەنەكان و بۆچوونە جیاوازەكانە
رۆڵی كاریگەری یەكێتی لە سەرجەم قۆناغەكاندا وایكردووە حزبەكە ببێتە جێی چاوەڕوانی لایەنەكان و چاوەڕوانی زیاتری لەبارەی یەكڕیزی و كۆدەنگی و خزمەت و چارەسەری كێشەكان لێبكەن چونكە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق كۆكەرەوەی لایەنەكان بووە، لەو پێناوەشدا قوربانی زۆری داوە.
لوقمان وەردی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: "یەكێتی لە مێژووی خۆیدا لە هەموو قۆناغەكاندا رۆڵی كاریگەری گێڕاوە و ئەم حزبە بە كۆكەرەوەی لایەنەكان و بۆچوونە جیاوازەكان ناسراوە، هەر ئەمەشە وایكردووە لایەنەكانی دیكە ئەو چاوەڕوانیان لێی هەبێت".
"لەسەر ئاستی عیراقیش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەو پەیوەندییە بەهێزەی هەیەتی سەكۆی كۆكەرەوەی لایەنەكان بووە بۆ خزمەتی خەڵك، لەو پێناوەشدا زۆر جار قوربانیداوە و بەرژەوەندییەگشتییەكانی خستووەتە پێش بەرژەوەندییە حزبی و تایبەتییەكانی" لوقمان وەردی وادەڵێت.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی دەشڵێت: "وەك چۆن لە پێنجەمین كۆنگرەدا زۆرترین گفتوگۆكان لەپێناو باشتر خزمەتكردنی خەڵك بووە، یەكێتی نوێش بەو ئاڕاستەیە درێژە بە خەباتی خۆی دەدات، ئەمەش بەشێكی گەورەی ئەو چاوەڕوانییەیە كە لایەنەكان بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەیانە".
مێژوو شاهیدی راستهقینهی جۆرهكانی خهباتی یهكێتییه
یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان 48 ساڵه له خهبات بهردهوامه و له قۆناغی خهباتی رێكخستنی نهێنییهوه پهڕییهوه بۆ خهباتی سیاسی و چهكداری پێشمهرگایهتی شاخ و شار و راپهڕین، كه به خهبات و خوێنی شههیدان و قوربانیدان له پێناوی مافی رهوای گهل، ئهمڕۆی ئازادی و حوكمڕانی له باشووری كوردستان بهدیهاتووه، مێژوو شاهیدی راستهقینهی جۆرهكانی خهباتی یهكێتییه بۆ ئاشتی و ئاوهدانی و مافهكانی گهلهكهمان.
خهباتی شۆڕشی نوێ له راپهرین و ئازادی 1991ی و قهوارهی ههرێمی تێدا بۆ كورد هێنایهدی، له 2003شدا خهباتهكهی گهیشت به رووخاندنی رژێمی دیكتاتۆری بهعس و دوای ئهوهش قۆناغی خهباتی پهرلهمانی و دیموكراسی دێژهپێدا ههم له ههرێم و ههمیش له عیراق، بۆیه سهرۆك مام جهلال سكرتێره گشتییهكهی یهكێتی به یهكهمین سهرۆك كۆماری عیراق له مێژووی عیراقییهكان بهگشتی و كورد بهتایبهتی ههڵبژێردراو بووه دوو خول له كۆشكی سهلامهوه بووبووه مایهی ئاسودهیی و پێكهوهژیانی پێكهاتهكانی عیراق و خۆشگوزهرانی بۆ میللهتی كورد، ئێستاش سهرۆك بافڵ لهسهر ههمان رێچگهی ئهو درێژه بهخهبات دهدات و دهرگای یهكێتی بۆ یهكڕیز و یهك دهنگی كورد كردوهتهوهو بوهته سهكۆیهكیش بۆ كۆكردنهوهی لایهنه عیراقییهكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
02:53 PM - 2024-05-16 -
هەموومان لەسەر مەزاری عادل موراد دەبین
04:16 PM - 2024-05-17 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
10:38 AM - 2024-05-17
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 11 ملیار دینارە
08:47 AM - 2024-05-17
یەکێتی 'تانە'کەی دەباتەوەو کۆمسیۆن دەستبەکارەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
02:16 PM - 2024-05-16
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی تانەکەی یەکێتی بڕیاریدا
11:05 AM - 2024-05-16
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی یونامی سەردانی مەکتەبی هەڵبژاردن دەکات
کوردستان 08:42 PM - 2024-05-16 -
خەڵاتی خزمەت بە د. پۆڵا خانەقا دەبەخشرێت
کوردستان 08:35 PM - 2024-05-16 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
کوردستان 08:17 PM - 2024-05-16 -
هەڵبــــــــــــژاردن ئەکـــــــــــــــــرێ !
بیروڕا 06:59 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
کوردستان 05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
کوردستان 04:27 PM - 2024-05-16 -
لەمەڵبەندی سلێمانی باس لەئامادەکاریی هەڵبژاردن دەکرێت
کوردستان 03:26 PM - 2024-05-16 -
شێخ جەعفەر: خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەهیدان بکرێت
کوردستان 02:58 PM - 2024-05-16