ئەمریکا پیرۆزبایی لەسەرۆک بافڵ و سەرکردایەتی یەکێتی دەکات
کوردستان 07:05 PM - 2023-10-02
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە دەیڤد بەرگر، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق کرد.
لەدیدارەکەدا کە مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم ئامادەبوو، دەیڤید بەرگر پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی یەکێتی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرکردایەتیی نوێ و سەرکەوتنی پێنجەمین کۆنگرەی حزبەکە کرد. دواتر دۆخی گشتیی وڵات و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان کرایەوە بەشێوەیەک کە مافی خەڵک و سەقامگیریی ناوچەکە پارێزراوبێت.
لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ستایشی هەوڵە ئەرێنییەکانی ئەمریکای کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، باشترین بژاردە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە، پابەندبوونە بە دەستوور و ئەو رێککەوتنانەی کراون، هەموو هەنگاوێکیش لەدەرەوەی ئەم ئیرادەیە، زیانگەیاندنە بە مافی خەڵک و بەرژەوەندییە گشتییەکان. وتیشی، هەوڵەکانمان بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم کاری لەپێشینەی ئێمەیە و نابێت ئەم پرسە تێکەڵی کێشە سیاسییەکان بکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
10:48 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
12:19 PM - 2026-07-20
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
10:44 AM - 2026-07-20
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
10:25 AM - 2026-07-20
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
عیراق 02:48 PM - 2026-07-19 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی د. محەمەد خۆشناو دەکات
پرسەنامە 02:47 PM - 2026-07-19 -
بافڵ تاڵەبانـی ، هەڵوێستێک بەباڵای نیشتمان
بیروڕا 02:21 PM - 2026-07-19 -
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 -
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

