هەڵمەتی بەڵێ بۆ سەرۆك و پێنجەمین كۆنگرە دەستپێدەكات
کوردستان 11:49 AM - 2023-10-02
PUKMEDIA
بەڕێوەچوونی هەڵمەتی بەڵێ بۆ سەرۆك و پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی
هەڵمەتی بەڵێ بۆ سەرۆك و پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی لە سۆشیاڵمیدیاوە وەك پشتگیرییەك بۆ سەركەوتنی كۆنگرە دەستیپێكردووە.
ئەڤین ماجید وەك پشتیوانییەك بۆ هەڵبژاردنەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەركەوتنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی، هەڵمەتی (بەڵێ)ی لە سۆشیاڵمیدیاوە دەستپێكردووە، لەبارەی هەڵمەتەكەشەوە بۆ PUKMEDIA وتی: "لەبەرامبەر ئەو كۆنگرە سەركەوتووەی یەكێتی ئەنجامیدا و تێیدا سەرۆك هەڵبژێردرا، هەموو ئەندامێكی یەكێتی و لایەنگرێك كە نەیانتوانیوە لە كۆنگرە بەشداربن، دەتوانن لەم هەڵمەتە بەشداربن و بەم شێوازە پشتیوانی لەسەرۆك بافڵ و سەركەوتنی كۆنگرە بكەن".
"وەك دانیشتوویەكی وڵاتی نەرویج و چاودێرێكی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، جوانترین دیمەن كە لەكۆنگرەدا بینیم بەرزكردنەوەی وشەی بەڵی بوو، هەر لەوەوە بۆم دەركەوت كە بەڵێ یەكێتی كۆدەنگی لە بڕیاریدا دەبێت، بۆیە هەڵمەتەكەم ناونا (بەڵێ)" ئەڤین ماجید وادەڵێت.
راشیگەیاند: "داواكارم لە هەڤاڵان و لایەنگران و ئەندامانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پشتیوانی هەڵمەتەكە بكەن و تەنها بە چاپكردنی وشەی بەڵێ و بەرزكردنەوەی، بۆ ئەوەی هەر هەڤاڵێك هەست بە گرنگی و سەركەوتوویی پێنجەمین كۆنگرەی حزبەكەی بكات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
10:48 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
12:19 PM - 2026-07-20
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
10:44 AM - 2026-07-20
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
10:25 AM - 2026-07-20
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
عیراق 02:48 PM - 2026-07-19 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی د. محەمەد خۆشناو دەکات
پرسەنامە 02:47 PM - 2026-07-19 -
بافڵ تاڵەبانـی ، هەڵوێستێک بەباڵای نیشتمان
بیروڕا 02:21 PM - 2026-07-19 -
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 -
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

