پەیامی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە
کوردستان 10:44 PM - 2023-10-01
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی
سەرۆکی یەکێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی
بڵاوکردەوە و رایگەیاند: " لە ئەمڕۆوە هەموومان
بە رۆحێکی یەکێتییانەوە، بەسوودوەرگرتن لە ئەزموونی چەندساڵەی تێکۆشەرە دێرینەکانمان،
بە وزەی گەنجە داهێنەر و خوێنگەرمەکانمانەوە کە گەورەترین سەرمایەی نیشتمانین و
داهاتووی وڵاتەکەمانن، بە شارەزایی و ئەزموونی ژنە لێهاتووەكانمانەوە، قۆناغێکی نوێی
کاری حزبی و رێکخراویی دەستپێدەکەین و بە نوێگەری لە کار و کۆدەنگی لە بڕیارەکانماندا،
یەکێتی بەهێزتر دەکەین و لەپێناو خزمەتی خاک و خەڵکەکەمان
تێدەکۆشین".
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی
یەکێتی...
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
خەڵکی خۆشەویستی کوردستان
یەکێتییە سەربەرزەکان، کەسوکاری
سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، تێکۆشەرانی شۆڕشی نوێ، کەمئەندامانی سەنگەر
و زیندانیانی سیاسی
لە دڵەوە سوپاسگوزاری هەمووتانم
کە بە ئەوپەڕی پەرۆشی و دڵسۆزییەوە هەوڵتاندا بۆ سەرخستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان و گەیشتن بەم ئامانجە مێژووییە کە سەرەتایەکی نوێ و گرنگە بۆ جۆشدانەوەی
گیانی یەكێتیبوونمان و خزمەتکردنی خەڵکە خۆڕاگرەکەمان.
لە ئەمڕۆوە هەموومان بە رۆحێکی
یەکێتییانەوە، بەسوودوەرگرتن لە ئەزموونی چەندساڵەی تێکۆشەرە دێرینەکانمان، بە وزەی
گەنجە داهێنەر و خوێنگەرمەکانمانەوە کە گەورەترین سەرمایەی نیشتمانین و داهاتووی وڵاتەکەمانن،
بە شارەزایی و ئەزموونی ژنە لێهاتووەكانمانەوە، قۆناغێکی نوێی کاری حزبی و رێکخراویی
دەستپێدەکەین و بە نوێگەری لە کار و کۆدەنگی لە بڕیارەکانماندا، یەکێتی بەهێزتر دەکەین
و لەپێناو خزمەتی خاک و خەڵکەکەمان تێدەکۆشین.
ئەمڕۆ پێکەوە رۆحی شەهیدان،
رابەر و سەرکردەمان سەرۆک مام جەلال و سەرجەم سەرکردە کۆچکردووەکانمان شاد کرد و دڵنیاییش
بەهەموو یەکێتییەکان و خەڵکی خۆشەویستمان دەدەین کە یەکێتی وەکچۆن لە رابردوودا سەرمەشقی
خەبات و تێکۆشان بووە، لە داهاتووشدا بونیادنەری ئاوەدانی دەبێت و گەشەپێدەری بوارە
جیاوازەکانی کۆمەڵگە دەبێت. ئێمە لە هەناوی خەڵکەوە دروستبووین و بەرامبەر ئەم
رابردووەشمان وەفادار دەبین.
بە دەرفەتی دەزانم سوپاسی
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پێشوو بکەم کە دڵسۆزانە و ماندوونەناسانە لەبەرامبەر ئەرک
و ئاڵنگارییەکاندا، سەرکەوتووانە ئەرکەکانیان راپەڕاند و پیرۆزباییش لە سەرکردایەتیی
نوێ دەکەم و چاوەڕوانیی ئەوەیان لێدەکەم بە هەموو توانا و لێهاتوویی خۆیانەوە کار
بۆ پاراستنی رێبازی مام جەلال بکەین و یەکێتییەکەمان بپارێزین. هەموو ئەو هەڤاڵانەش
کە لە دەرەوەی سەرکردایەتی دەبن، برا و هەڤاڵی منن و پێکەوە لەپێناو بەدیهێنانی
ئامانجەکان بەردەوام دەبین. یەکێتیی هیچ کەسێکی لێ زیاد نییە و شانازیی بە هەموو ئەندام
و لایەنگرانییەوە دەکات و دەرگای بۆ هەموو ئەوانەش کراوەیە کە دەیانەوێت لە ریزەکانی
ئەم حزبە تێکۆشەرەوە خەبات بۆ کوردستان بکەن.
هەروەها لە دڵەوە سوپاس و
پێزانینی زۆرمان ئاڕاستەی هەموو ئەو تێکۆشەرانە دەکەم کە لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانی
یەکێتیدا، دڵسۆزانە خزمەتی رێبازی شەهیدانیان کرد و لە یەکێتییەکەی خۆیان دانەبڕان.
ئەوان بەشێکی گەورەبوون لە پاراستن و گەشەپێدانی یەکێتی و رۆڵ و کاریگەرییان لەیاد
ناکەین.
دەمەوێت هەموولایەک دڵنیابن،
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هەمان دڵسۆزی خۆی و بە سیاسەتێکی گونجاو و سەردەمییانە
لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بەردەوام دەبێت. خەبات
بۆ بەدیهێنانی مافەکانی گەلی کورد دەکات و بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایانەش بڕوای
تەواومان بە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی هەیە لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکاندا.
دەمانەوێت هەموومان پێکەوە لەچوارچێوەی هەرێمێکی سەقامگیردا، خزمەتگوزاری پێشکەش
بکەین و داهاتوویەکی گەشتر بونیادبنێین. دوورکەوتنەوە و ترازان خزمەتمان ناکات و سەپاندنی
ئیرادەی تاکڕەوی زیاتر دۆخەکە دەشێوێنێت، بۆیە هیوادارم هەمووان بەرپرسانە مامەڵە
بکەن و لەپێناو ئەو چارەنووسە هاوبەشەی وەک کورد هەمانە، خەبات بکەین و مێژوویەکی
پڕ لە شانازی بۆ خۆمان و حزبەکانمان تۆمار بکەین.
هەروەها دڵنیاتان دەکەمەوە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە دیدگا و ستراتیژێکی بەهێزەوە سیاسەتی خۆی لەبەغدا پەیڕەو
دەکات، سیاسەتێک کە خۆی لە هاوبەشیی راستەقینە، پاراستنی ئاشتی و پێکەوەژیاندا دەبینێتەوە.
بێگومان سەرۆک مام جەلال بناغەدانەری ئەم سیاسەتەیە و ئێمەش بە شانازییەوە بەهەمان
رێگەدا هەنگاودەنێین. پاڵپشتی و پشتگیریی دۆستەکانیشمان لە بەغدا لەیادناکەین کە
هاوکاربوون بۆ بەدیهێنانی مافەکانی کورد و هەوڵەکانیان بەرز دەنرخێنین.
سوپاسی زۆرم ئاڕاستەی هێزەکانی
پێشمەرگە، دژەتیرۆر، کۆماندۆ، ئاسایش، ئۆپراسیۆن، پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ دەکەم کە
لەماوەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەدا ئارامی و سەلامەتیی هۆڵی کۆنگرەیان پاراست و دەستی
ماندووبوونیان دەگوشم.
هەوڵ و ماندووبوونی سەرجەم
رۆژنامەنووسان و دامەزراوە میدیاییەکان بەرز دەنرخێنین کە لە چەند رۆژی رابردوودا
لەگەڵمانبوون و پەیامی کۆنگرەیان گەیاند.
داوای لێبوردن لە خەڵکی خۆشەویستی
شاری سلێمانیی سەربەرز دەکەم ئەگەر لە رۆژانی رابردوودا بووینەتە ئەرک و بارگرانی
بۆتان، ئێوە کەسی ئێمەن و دڵنیابن لەیادی ناکەین.
شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
10:48 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
12:19 PM - 2026-07-20
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
10:44 AM - 2026-07-20
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
10:25 AM - 2026-07-20
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
عیراق 02:48 PM - 2026-07-19 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی د. محەمەد خۆشناو دەکات
پرسەنامە 02:47 PM - 2026-07-19 -
بافڵ تاڵەبانـی ، هەڵوێستێک بەباڵای نیشتمان
بیروڕا 02:21 PM - 2026-07-19 -
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 -
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

