riklam

پیرۆزباییەکان بەبۆنەی سەرکەوتنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی

کوردستان 06:18 PM - 2023-10-01
لۆگۆی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی

بەبۆنەی سەرکەوتنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەڵبژاردنەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارەیەكی زۆر لە حزب و سەرکردە سیاسییەکان پەیام و بروسکەی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆك و تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەکەن.

دەقی پیرۆزباییەكان:

 

پیرۆزبایی بزوتنەوەی گۆڕان

 

بزوتنەوەی گۆڕان، پەیامێک ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات و رایدەگەیەنێت، "بەبۆنەی تەواوکردنی کارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەین".

 

دەقی پەیامەکە...

 

بەڕێزان: سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

بەبۆنەی تەواوکردنی کارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەین و ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

کۆنگرەکەتان لەکاتێکدایە، هەرێمی کوردستان لەبەردەم چەندین قەیرانی سیاسیی، ئابوری و دارایی، بۆشایی دامەزراوەیی، بێ متمانەیی لەنێوان پارتە سیاسییەکان، بێ متمانەیی هاونیشتیمانیان بە دامەزراوە گشتییەکان و لایەنە سیاسییەکانە، ئەم دۆخە ناهەموارە پێویستی بە کاری پێکەوەیی و باشکردن و ئاسایکردنەوەی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکانە، بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ قەیرانەکان و باشترکردنی دۆخی ژیان و بژێوی هاوڵاتیان.

ئومێدەوارین ئەنجامەکانی ئەم کۆنگرەیە، هاندەری‌ زیاتری‌ تەبایی‌ و یەکگوتاریی‌ کوردستانی بێت لەسەر ئاستی‌ عێراق و ناوچەکە؛ بۆ بەیەکەوە ڕووبەڕووبونەوەی ئەو ئاستەنگ و ئاڵنگارییەی بەرۆکی هەرێمی کوردستانیان گرتوە، لە ناوخۆی هەرێمیشدا دەرفەتێک بێت بۆ‌ وەڵامدانەوەی‌ پێداویستییەکانی‌ خەڵک و خزمەتکردنی زیاتری هاونیشتیمانیان.

بزوتنەوەی گۆڕان
١ی ١٠ی ٢٠٢٣

 

پیرۆزبایی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 

 

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتن و سەرکەوتنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەڵبژاردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی، پیرۆزبایی لە ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات.

 

دەقی پیرۆزباییەکە ...

 

پیرۆزبایی کۆمەڵی دادگەری کوردستان 

 

کۆمەڵی دادگەری کوردستان، لە پەیامێکدا کە ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردووە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرە لە یەکێتی و ئەندامەکانی دەکات.

 

دەقی پیرۆزباییەکە...

 

پیرۆزبایی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

 

پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتن و سەرکەوتنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی دەکات.

 

دەقی پەیامەکە...

 

دەقی پیرۆزبایی بزوتنەوەی ئیسلامی ...

 

رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی و مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی، بەبۆنەی سەرکەوتنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن.

 

دەقی پەیامەکان.....

 

مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بافڵ دەکات 

برای بەڕیز و خۆشەویستم سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی
بە بۆنەی تەواو کردن و کۆتای کارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، جوانترین پیرۆزبای لە بەڕێزتان و ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەموو هەڤاڵانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەین وە ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و هیوادارین بەڕێزتان ڕۆڵ و کاریگەری زیاتر ببین لە تەبای و برایەتی لایەنە سیاسیەکان لە کوردستان و پارێزەری مافە ڕەواکانی میلەتەکەمان بن لە بەغداد ئامادە و خۆشحاڵین پەیوەندی نێوانمان زیاتر بەهێز بکەین بۆ سەرخستنی ماف و چارەنوسی میلەتەکەمان.
لەگەڵ ڕێزدا.........ڕێزی تایبەت بۆ بەڕێزتان و هەڤاڵانتان بە گشتی
براتان
ئیحسان شێخ علی عەبدولعەزیز
مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی

پیرۆزبایی ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی

 

 بەڕێز: بافڵ تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
سڵاوێکی گەرم...
پێخۆشحاڵ بووین بە سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان و هەڵبژاردنەوەی جەنابتان وەک سەرۆکی یەکێتی هیوادارین هەڵبژاردنەوەی بەڕیزتان ببێتە مایەی ڕێخستنەوەی زیاتری ناو ماڵی کوردو گەشەکردنی زیاتری کوردستان و باشکردنی ژیانی خەڵک.
 
هەروەها باشکردنی زیاتری پەیوەندیەکانی یەكیتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی ئیسلامی بۆ خزمەت بە وڵات و گەلەکەمان.
هەرشاد بن
 
عیرفان علی عەبدولعەزیز
ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی

 

 

پیرۆزبایی پارتی یەکێتی دیموکرات

 

هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات، بەبۆنەی سەرکەوتنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەڵبژاردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتی یەکێتی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک بافڵ دەکەن.

 

دەقی پەیامەکە...

 

پیرۆزبایی بزوتنەوەی چاکسانی نیشتمانی

 

بزوتنەوەی چاکسازی نیشتمانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت، "بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکەوتنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی، بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەکەین".

 

دەقی پەیامەکە ...

 

پیرۆزبایی حزبی پێشکەوتوخوازی دیموکراتی کوردستان

 

لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک بافڵ و ئەندامانی نوێی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، حزبی پێشکەوتوخوازی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، "پیرۆزباییت لێدەکەین بەبۆنەی سەرکەوتنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەڵبژاردنی بەڕێزت بە سەرۆکی یەکێتی".

 

دەقی پەیامەکە ...

 

پیرۆزبایی پارتی نەتەوەیی کوردستان

 

مەکتەبی سیاسی پارتی نەتەوەیی کوردستان، پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆک بافڵ دەکات و رایدەگەیەنێت، "بەبۆنەی سەرکەوتنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی و هەڵبژاردنەوەت بە سەرۆکی یەکێتی و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتی، پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆدەخوازین".

 

دەقی پەیامەکە ...

 

پیرۆزبایی خالید شێخ سدیق

 

خالید شێخ سدیق، پەیامێک ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت، "بەبۆنەی سەرکەوتنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و متمانە بەخشین بە جەنابتان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی جەنابتان و ئەندامانی نوێی سەرکردایەتی و سەرجەم کادر و جەماوەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم".

 

دەقی پەیامەکە ...

 

پیرۆزبایی قوباد تاڵەبانی 


بەبۆنەی کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە هەموو هەڤاڵان و تێکۆشەرانی یەکێتی و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و لایەنگران و جەماوەری دڵسۆزی یەکێتی دەکەم.

پیرۆزبایی لە هەردوو هەڤاڵی تێکۆشەر، کاک کۆسرەت رەسوڵ و هێرۆ خان دەکەم کە بە حەق لەلایەن کۆنگرەوە وەک سەمبولی باڵای یەکێتی دیاری کران.

پیرۆزبایی لە براو هاوڕێ و سەرۆکم هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەم کە بەکۆی دەنگ وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرا.

پیرۆبایی لەهەڤاڵ و برای تێکۆشەرمان کاک شێخ جەعفەر دەکەم کە وەک بەرپرسی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی هەڵبژێردرا..

پیرۆزبایی لە هەموو هەڤاڵانی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە بەڕێوەبردنی یەکێتی بەو جۆرەی کە لە ئاست چاوەڕوانی ئەندامان و جەماوەری یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا بێت.

دەمەوێت لێرەوە، لەدڵەوە سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پێشوو بکەم، کە پێکەوە قۆناغێکی سەخت و راگوزەرمان تێپەڕاند.

جێی خۆیەتی سوپاسی یەک بە یەکی ئەندامانی کۆنگرە بکەم کە لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی ئازایانە و بەوپەڕی متمانە بەخۆبوونەوە بەشدارییەکی چڕوپڕ و کەم وێنەیان کرد لە دەوڵەمەندکردنی پەیڕەو پرۆگرام و راپۆرتەکانی کۆنگرە و جارێکی دیکە سەلماندیانەوە یەکێتی حیزبی کادرانی پێگەیشتوو و تێگەیشتووە.

لە ئەمڕۆ بە دواوە یەکێتی دەبێت ئەو یەکێتییە بێت کە چەندین ساڵە هەموو یەکێتییەکان و کوردستانیان ئاواتی بۆ دەخوازن. دەبێت ئەو یەکێتییە بێت کە شایستەی ئەو رووبارە خوێن و فرمێسکە بێت لەپێناویدا رژاوە. دەبێت ئەو یەکێتییە بێت وەکچۆن هیوا و ئومێدی خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان بوو، ببێتەوە بە هیوای و ئومێد و پشت و پەنای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و متمانە بۆ هاوڵاتییان بگەڕێنێتەوە. دەبێت ئەو یەکێتییە بێت سیاسەت و حکومڕانی لە کوردستان و عێراق بخاتەوە سەر راستەڕێی خۆی.

کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو بوو. سەرکەوتوو بوو لەوەدا کە خوێنی تازە و گەنجان و ژنانی بە رێژەیەکی باش هێنایە ناوەندی بڕیاردانەوە و بەمەش دەرگای هیوای بەڕووی کادر و ئەندامانی یەکێتیدا کردەوە کە ئەگەر چالاکتربن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا دەتوانن خۆیان لە بەرزترین ئاستی بڕیاردانی یەکێتیدا ببیننەوە. سەرکەوتوو بوو لەوەدا کە یەکێتییە دڵسۆزەکان پەراوێز ناخرێن و هەموومان پێکەوە بڕیارمانداوە خزمەتکاری هاوڵاتیان بین بێجیاوازی ناوچەیی و ئینتیمای حیزبی و ئاینی. سەرکەوتوو بوو لە داڕشتنی بناغەیەکی پتەو بۆ سیاسەتی یەکێتی لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و نێودەوڵەتیدا.

ئێستا هەمووان چاودێری هەنگاوەکانی یەکێتی دوای کۆنگرەی پێنج دەکەن. هەربۆیە بەرپرسیارێتی سەرکردایەتی نویی یەکێتی لە هەموو کات قورسترە و دەبێت لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکدابن. دڵنیام یەکێتی لە دوای کۆنگرەی پێنجەوە بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەتوانێت لە ئاست چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئەندامان و جەماوەری یەکیتیدا بێت. دڵنیام یەکێتی لەمەودوا بە سەرکەوتنی گەورەتر روحی سەرۆک مام جەلال و شەهیدەکانمان شاد دەکات و سەری کەسوکاری شەهیدان و هەڤاڵان و ئەندامانی یەکیتی بەرزتر دەکاتەوە.

قوباد تاڵەبانی

 

پیرۆزبایی خاتوو گەلاوێژ

 

ئازیز و خۆشەویستەكانم، سەرۆك و ئەندامانی نوێی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان پێشكەش دەكەم بەبۆنەی ئەو سەركەوتنە گەورەیەی كە لە كۆنگرەی یەكێتییە تێكۆشەرەكەتان بەدەستتانهێنا.

بەم سەركەوتنە ئەوەتان بۆ هەموولایەك سەلماندەوە كە چەپكە گوڵەكەی مامی گەورە هەر بەگەشی دەمێنێتەوە و ڕیشاڵی ڕەگەكانی لە ڕۆح و دڵ و داهاتووی هەموتاندایە، بۆیە وەك كوڕ و كچ و نەوەی خۆم چاوی یەكبەیەكتان ماچ دەكەم. بەم یەكێتی و یەكگرتنەتان ئەوەتان دووپات كردەوە كە قوتابخانەی كوردایەتیی مام جەلال وەك هەمیشە ئاوەدان و پێشكەوتووە و كوڕ و كچانی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان سەرقافڵەی كاروانە هەمیشە سەوزەكەیەتی.

پیرۆزتان بێت ئەم كەڕنەڤاڵی سەركەوتنەی كە دوای پێنج ڕۆژ وتووێژ و ڕاگۆڕینەوە و ماندووبوونێكی زۆرتان بەڵام بەڕووی گەش و دەم بە نەعرەتەی سەركەوتنەوە ئەم هەورازەیشتان بڕی و ئیدی خەڵكی كوردستان چاوەڕێی داهاتووتان لێدەكەن كە دەبێت لەئاستی چاوەڕوانیی ئەواندا بن.

بەم سەركەوتنە گیانی بەرزی مام و شەهیدانی كورد و كوردستانتان بەرزتر ڕاگرت و بوونە مایەی دڵخۆشیی كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگە و هەموو چین و توێژەكانی گەلی كورد، بڕۆن و ڕێگەی كاروانی كوردایەتی ڕۆشنتر بكەنەوە.

جارێكی تر پیرۆزبایی سەركەوتن و یەكگرتن و پەرۆشیتان بۆ ڕێبازی مام لێدەكەم و ئومێدەوارم بەگیانی پێكەوەیی و تەباییتان لەئاستی سەنگ و قورسایی و بەڕێوەبردنی ئەم سەركردایەتییە نوێیەدا بن.

گەلاوێژ

 

پیرۆزبایی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە

 

 بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەم و هەڵبژاردنی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرۆک بافڵ جلال تاڵەبانی و ئەندامانی کۆنگرەو سەرجەم هەڤاڵانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەم ‏.

هیوادارم ئەنجامەکانی ئەم کۆنگرەیە و هەڵبژاردنی سەرۆک بافڵ، ببێتە دەرفەتێک بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و یەکڕیزی لە هەرێمەکەمان و کاری پێکەوەیی لەپێناوی بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ هاووڵاتییان و پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، و رێکخستنەوە و یەکخستن و تۆکمە کردنی هێزی پێشمەرگە ، کە لەو پێناوەشدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رووبارێک خوێنی پێشکەش کردووە.

 لیوا روکن بەختیار محەمەد صدیق 
 ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
 ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣

 

پیرۆزبایی د. جوان احسان

 

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەبۆنەی سەرکەوتنی پێنجەمین کۆنگرەی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ) گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەڤاڵ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرجەم هەڤاڵانی نوێی سەرکردایەتی و تێکۆشەرو ماندوونەناس و پێشمەرگە قارەمانەکان و زیندانیانی سیاسی دەکەم ، سەری ڕێزو نەوازش بۆئەو شەهیدە سەربەرزانەی کە گیانی خۆیان لەپێناو ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان و شەکاوەی ئاڵاکەمان بەخت کرد ، ڕۆحی مامی گەورەمان (سەرۆك مام جەلال ) شادوو ئاسودە ، 
بەڵێن ئەدەین گیان لەسەردەست لەسەر ڕێبازەکەت بۆخزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و پاراستنی مافی چارەنووس و گەشەکردنی کوردایەتی و دیموکراسی بەردەوام دەبین .

جێی خۆیەتی لێرەوە سوپاسی سەرجەم  هێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆر و کۆماندۆ و ئاسایش و ئۆپراسیۆن و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ بکەم کە لەماوەی بەڕێوەچوونی پێنج ڕۆژی کۆنگرەدا بێ گوێدانە ماندوو بوون ئارامی  هۆڵی کۆنگرەیان پاراست وە سەرجەم ئەو ستاف و کارمەندانەی کەخزمەتی میوانانی کۆنگرەیان دەکرد دەستی ماندووبوونی یەكە بەیەکەیان دەگوشم.  وە پێزانینی زۆرم هەیە بۆ تەواوی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنوسان و پەیامنێران کەبەردەوام بوون لەگەیاندنی پەیامەکانی کۆنگرە .

د.جوان احسان فوزی 
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
٢٠٢٣/١٠/٢

 

پیرۆزبایی بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان

بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان، بەبۆنەی كۆتاییهاتن و سەركەوتنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەڵبژاردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی و هەڵبژاردنی سەركردایەتی نوێی یەكێتی، پیرۆزبایی لە ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات.


دەقی پیرۆزباییەكە:


 

پیرۆزبایی پارتی ئیرادەی نیشتمانی توركمان

پارتی ئیرادەی نیشتمانی توركمان، بەبۆنەی كۆتاییهاتن و سەركەوتنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەڵبژاردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی و هەڵبژاردنی سەركردایەتی نوێی یەكێتی، پیرۆزبایی لە ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات.

دەقی پیرۆزباییەكە:


 

پیرۆزبایی پارتی پارێزگارانی كوردستان

پارتی پارێزگارانی كوردستان، بەبۆنەی كۆتاییهاتن و سەركەوتنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەڵبژاردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی و هەڵبژاردنی سەركردایەتی نوێی یەكێتی، پیرۆزبایی لە ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات.

دەقی پیرۆزباییەكە:


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket