riklam

کۆنگرە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسند دەکات

کوردستان 01:02 PM - 2023-10-01
 لۆگۆی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکێتی فۆتۆ:ئەژی عومەر

لۆگۆی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکێتی

پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی

دوای سێ رۆژ گفتوگۆی ورد و چڕ لەبارەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ کە پێنجەم رۆژی کۆنگرەکە بوو، لەلایەن ئەندامانەوە تەواوی پەیڕەوی ناوخۆی حزب پەسندکرا.

پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە لە 68 ماددە پێکهاتووە، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆنگرەدا بەکۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە پەسندکرا.

هەر لەدانیشتنی ئەمڕۆی کۆنگرەدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بە لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرا.

تەلار لەتیف وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:"دوای پەسندکردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، ئەندامانی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێت کە هەڵبژاردنەکە بە لیستی داخراو دەبێت".

رۆژی 27-9-2023  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لەشاری سلێمانی بەست و لە ئەمڕۆشدا کە ماوەی پێنج رۆژە کۆنگرەکە بەردەوامە، تەواوی پەیڕەوی ناوخۆ پەسندکرا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket