نزیكەی 250 ئەندامی كۆنگرە پێشنیارەكانیان بۆ پەیڕەو دەنێرن
کوردستان 05:55 PM - 2023-09-29
PUKMEDIA
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەردەوامە و كارەكانی لیژنەكان كۆتایی هاتووە، وتەبێژی كۆنگرەش دەڵێت: "ئەگەر ئەمڕۆ نەتوانرا دەنگ لەسەر تەواوی ماددەكانی پەیڕەوی ناوخۆ بدرێت و ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵنەبژێردرێن، پێدەچێت كۆنگرە رۆژێك درێژ بكرێتەوە، هاوكات نزیكەی 250 ئەندامی كۆنگرە پێشنیارەكانیان بۆ پەیڕەو ناردووە".
تەلار لەتیف وتەبێژی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی كە كاری لیژنەكان كۆتایی پێهات و گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتی لیژنەكانەوە كرا، بەڵام تا ئێستادا دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ نەدراوە، چونكە زۆرترین پێشنیار و راوبۆچوونی ئەندامانی كۆنگرە لەبارەی پەیڕەوی ناوخۆ بووە و هەوڵدراوە بۆ چوونی هەڤاڵان بە هەند وەربگیرێت".
"نزیكەی 250 ئەندامی كۆنگرە پێشنیارەكانیان ئاڕاستەی لیژنەی پەیڕەو كردووە، ئەمە جگە لەوەی پێشنیارێكی زۆریش لەبارەی هەرسێ ئەنجومەنەكە و مەڵبەند و مەكتەبەكان كراون" تەلار لەتیف وادەڵێت.
راشیگەیاند: "پاش دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێن، بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ نەتوانرا دەنگ لەسەر تەواوی ماددەكانی پەیڕەوی ناوخۆ بدرێت كە 65 ماددەیە و ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵنەبژێردران، پێدەچێت كۆنگرە رۆژێك درێژ بكرێتەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
10:48 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
12:19 PM - 2026-07-20
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
10:44 AM - 2026-07-20
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
10:25 AM - 2026-07-20
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
عیراق 02:48 PM - 2026-07-19 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی د. محەمەد خۆشناو دەکات
پرسەنامە 02:47 PM - 2026-07-19 -
بافڵ تاڵەبانـی ، هەڵوێستێک بەباڵای نیشتمان
بیروڕا 02:21 PM - 2026-07-19 -
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 -
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

