مەکتەبی سیاسی: هێرشەکەی عەربەت بۆ تێکدانی ئارامی هەرێمە
کوردستان 10:12 PM - 2023-09-18
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بەتوندی ئیدانەی کردەوەکەی ئەمڕۆی فرۆکەخانەی کشتوکاڵی سەربە ناحیەی عەربەتی پارێزگای سلێمانی دەکات و تێیدا رایدەگەیەنێت:"کردەوە پڕ لە تاوان و دوژمنکاریەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر فڕۆکەخانەی کشتوکالیی عەربەت سنور بەزاندنێکی لە ڕادەبەدەری هەرێمی کوردستانەو جێبەجێکردنی ئەو پیلانە دژ بە مرۆڤایەتیەیە کە بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە گشتی و سنوری سلێمانی بە تایبەتی دارێژراوە ".
دەقی راگەیەنراوەکە:
هێرشی دوژمنکارانەی سەر فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت، هێرشە بۆ سەر تێکرای هەرێمی کوردستان و بەشێک لە سنووری کۆماری عیراقی فیدراڵ.
کردەوە پرٍ لە تاوان و دوژمنکاریەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت سنور بەزاندنێکی لە ڕادەبەدەری هەرێمی کوردستانەو جێبەجێکردنی ئەو پیلانە دژ بە مرۆڤایەتیەیە کە بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە گشتی و سنوری سلێمانی بە تایبەتی دارێژراوە.
ئێمە وێڕای ئیدانەی توندی ئەو تاوانە تەئکید لە پێویستیی یەک ریزی و یەکهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بۆ بەرەنگاری مەترسییەکانی سەر هەرێمەکەمان.
ئەم جۆرە پەلاماردانە دوژمنکاریانەی سەر هەر بستێکی هەرێمی کوردستان بە پەلاماردان بۆ سەر بەشێکی جوگرافیای عیراقیش دەزانین، پەلاماردانی هەر یەکەیەکی هێزەکانی هەرێمی کوردستان کە لە پێکهاتەی هێزە چەکدارەکانی عیراق و لە دەستوری هەمیشەییدا بە رەسمی ناسێندرابێتن مانای پەلاماردانە بۆ سەر مەنزومەی ئەمنی و سەربازی عیراقیش، بۆیە جارێکی تر داوا و تەئکید لە حکومەتی فیدرالی عیراق دەکەینەوە کە چیتر نابێت لە ئاست ئەم پەلاماردانە ترسنۆک و دوژمنکاریانەی داگیرکەراندا بێدەنگی هەڵبژێرن و دوژمنان بە وڵاتەکەمان خۆش بکەن.
بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسیی و دیبلۆماسیانەو سەرکۆنەکردنی ئەم پەلامارانە داوا لە کۆمەڵگای نێودەولەتی و ناوەندە ئازادیخوازەکانی دونیا دەکەین کە هاودەنگمان بن لە گەیاندنی پەیامی ریسوا کردنی ئەم جۆرەتاوانانەو بکەرەکانیان کە بونەتە هەرەشە و مەترسی بۆ سەر تێکرای مرۆڤایەتی .
هەر لێرەوە برسە و ماتەمینی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین کە لە پێناوی بەرگری و پاراستنی ئارامی و ئۆقرەیی هەریمەکەماندا گیانیان بەخشی ، هیوای هەرچی زوو چاکبونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ریسوایی بۆ پەلاماردەرانی وڵاتەکەمان
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دیوانی چاودێری دارایی بەراپۆرتێکی حەوت هەزار لاپەڕەیی باس لەخەرجی 2025 دەکات
02:19 PM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
کوردستان 06:32 PM - 2026-07-20 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 04:20 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
ی ن ک 03:02 PM - 2026-07-20 -
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
کوردستان 02:20 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
کوردستان 01:42 PM - 2026-07-20 -
میدیای نوێ بۆ حزبی دێرین
بیروڕا 01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

